له جامی ئاسیا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌ركه‌وت
k24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانییه‌تیی فووتساڵی جامی ئاسیای 2016 ده‌ستیپێكرد و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م هه‌ڵبژاره‌ی عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی چین بوویه‌وه و به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد، 2 گۆڵیش له لایه‌ن گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی عیراقه‌وه تۆمار كرا.
وه‌لید خالید له خوله‌كی 13 گۆڵی یه‌كه‌می بۆ عێراق تۆماركرد، دواتر حوسێن زبێدی له خوله‌كی 18 گۆڵی دووه‌می تۆماركرد پێش ئه‌وه‌ی وانگ هۆنگم له خوله‌كی 19 گۆڵی یه‌كه‌كی چینییه‌كان تۆماربكات.
یاریزانانی عێراق به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نمایشی گۆڵهكان و رافید حه‌مید له خوله‌كی 26 عێراقیه‌كانی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، له خوله‌كی 30 وه‌لید خالید گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تۆماركرد، به‌ر له‌وه‌ی سه‌یف مو‌سا له خوله‌كه‌كانی 35 و 38 دوو گۆڵی دیكه‌ی له‌دوای یه‌ك بۆ عێراقییه‌كان تۆماربكات.
به‌م ئه‌نجامه عێراق یه‌كه‌م سێ خاڵی پاڵهوانییهتهكهی به‌ده‌ستهێنا و له‌پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌بینرێت.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌یش به‌م شێوه‌یه بوو:
ئێران 6 ـ 0 ئوردن، قیرغستان 4 ـ 4 لوبنان، ئوزبه‌كیستان 5 ـ 2 سعوودییه
له پاڵه‌وانییه‌تی فووتساڵی ئاسیا كه له وڵاتی ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 16 هه‌ڵبژارده به‌شدارییان تێدا كردووه و به‌سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون، دواجار یه‌كه‌م تا پێنجه‌می پاڵه‌وانییه‌ته‌كه راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی، كه‌وا بڕیاره له مانگی
پاڵەوانییەتییەكە تا (21) ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و (یەكەم تا پێنجەم) ـی پاڵەوانیەتییەكەیش ڕاستەوخۆ بۆ جامی جیهانی سەردەكەون كە وا بڕیارە له مانگی ئه‌یلولی داهاتوو لە وڵاتی كۆڵۆمبیا به‌ڕێوه‌بچێت.