"بڕياره‌كانى بارزانى جێبه‌جێ نه‌كرێن هيچ شتێك ناگۆڕدرێت"
K24 – سلێمانى:
سه‌باره‌ت به بڕياره‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، مامۆستاى بوارى ياسا له زانكۆى سلێمانى، مارف عومه‌ر گوڵ، رايگه‌ياند، هه‌رچه‌ند بڕياره‌كان دره‌نگ ده‌رچوون، به‌ڵام گرنگن و پێويسته جێبه‌جێ بكرێن و ته‌نيا له‌سه‌ر كاغه‌ز نه‌مێننه‌وه.
له ميانى رووماڵى كوردستان 24، بۆ پرسى بڕياره‌كانى بارزانيى بۆ چاكسازى، مارف عومه‌رگوڵ به پێويستى زانيى قه‌باره‌ى حكومه‌ت بچووك بكرێته‌وه و حكومه‌تێكى بچووككراوه پێكبهێنرێت و ئه‌م حكومه‌ته‌ى ئێستا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له ئێستادا شيرازه‌ى پرسه‌كان ئاڵۆز بووه و بۆ چاره‌سه‌ركردنييان پێويسته هه‌نگاوى كردارى بنرێن.