بارزانى له پانێلێكدا نوێترين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ره‌وشى هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو
K24 – ميونخ:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى نوێترين پێشهاته سياسيى و ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه له پانێلێكدا ده‌خاته‌ڕوو.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ميونخ رايگه‌ياند، بڕياره سبه‌ى له دووه‌م رۆژى كاره‌كانى كۆنگره‌ى ميونخ بۆ ئاسايش، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى پانێلێك ئه‌نجام بدات.
گوتيشى: له‌و پانێله‌دا بارزانى نوێترين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى داعش و قه‌يرانى دارايى هه‌رێم و ره‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌خاته‌به‌ر باس.
كۆنگره‌ى ميونخ بۆ ئاسايش، بابەتە سیاسی و ئەمنییەكانی جیھان تاوتوێده‌كات و بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1963 بەڕێوەچوو، ئەو كۆنگره‌يه لە ھۆتێلی بایریشێر ھۆف بەڕێوەدەچێت، ئەو سەركردانەی كە بەشداری تێدا دەكەن لەو ھۆتێلەدا دەمێننەوە، وا بڕیارە وڵفگانگ ئیشینگەر كە دیپلۆماتێکارێكی ئەڵمانییە یەکەم وتار پێشکەش بكات.
له 70 وڵاتى جيهانه‌وه، 350 کەسایەتی حکومی و رێکخراوی نێودەوڵەتی و وەزیر و پەرلەمانتار به‌شدار ده‌بن.
كۆنگره‌ى ئه‌مساڵى ميونخ ئه‌مڕۆ 12ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016 ده‌ستپێده‌كات و دوو رۆژ ده‌خايه‌نێت.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا، 23 سەرۆك و 50 وه‌زيرى وڵاتان به‌شدارى ده‌كه‌ن. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى، يه‌كێكه له به‌شداربووانى كۆنگره‌كه.
پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تيرۆر و مه‌ترسى ره‌وكردنى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا و ناكۆكييه نێودهوڵهتييهكان له گرنگترين پرسه‌كانى جێى بايه‌خى كۆنگره‌ى ميونخن.
ئامانجى سه‌ره‌كى كۆنگره‌كه، ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزى نێوان وڵاتان و دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌يه بۆ قه‌يرانه سياسيى و سه‌ربازييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانيى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى و نوێنه‌رى ئۆباما له هاوپه‌يمانێتى دژى داعش كۆده‌بێته‌وه.
نوێنه‌رى تايبه‌تى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، برێت ماكگۆڕك رايگه‌ياند، له ميانى به‌شداريكردنى له كۆنگره‌ى ميونخ به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى، جۆن كيرى، له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانيى و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌باديى كۆده‌بنه‌وه.
ماكگۆڕك، له رێى هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، به بڵاوكردنه‌وه‌ى جريوه‌يه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له رێگه‌ى جريوه‌كه‌يه‌وه، ماكگۆڕك ئاماژه‌ى به كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كردووه.
دوێنێ، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڵاويكرده‌وه، كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى به مه‌به‌ستيى به‌شداريكردن له‌و كۆنگره‌يه به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وتووه.
ئا:ئ.هـ