ميونخ.. رووسيا و ئه‌مريكا گه‌يشتنه رێككه‌وتن
K24 – ميونخ:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى رايگه‌ياند، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر وه‌ستاندنى ئاگربه‌ست له سووريا گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، پێويسته ده‌ستبه‌جێ كار بكرێت بۆ ناردنى كۆمه‌كى مرۆيى بۆ سووريا.
به به‌شدارى رووسيا و ئه‌مريكا و 12 وڵاتى ديكه‌ى به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى ميونخ له باره‌ى ره‌وشى سووريايان سازكرد و بڕياريان دا، ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌ندرێت.
وڵاتانى به‌شداربووى كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختيشيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێويسته دانووستانه‌كانى ئاشتيى له جنێڤ ده‌ستپێبكرێنه‌وه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه هه‌ريه‌ك له جۆن كيرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا و سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و ستيڤان ديمستۆرا، نێردراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا ئه‌نجامياندا، ورده‌كارى رێككه‌وتنه‌كه خرايه‌ڕوو.
لاڤرۆڤ روونيشيكرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى واژوو كراوه هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و لايه‌نه‌كان پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بن و شه‌ڕ رانه‌گرن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆكى كۆنگره‌ى ميونخ بۆ ئاسايش، فولفگانگ ئيشينگر، رايگه‌ياند، بانگهێشتى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتينى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له كۆنگره‌كه بكات، به‌ڵام ناوبراو ره‌تيكردووه‌ته‌وه.
دوێنێ، وه‌زيرانى گرووپى هاوكارانى سووريا، كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى ره‌وشى ئاسايش و چۆنێتى راگرتنى شه‌ڕى سووريا بكۆڵنه‌وه.
كۆنگره‌ى ميونخ بۆ ئاسايش، بابەتە سیاسی و ئەمنییەكانی جیھان تاوتوێده‌كات و بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1963 بەڕێوەچوو، ئەو كۆنگره‌يه لە ھۆتێلی بایریشێر ھۆف بەڕێوەدەچێت، ئەو سەركردانەی كە بەشداری تێدا دەكەن لەو ھۆتێلەدا دەمێننەوە، وا بڕیارە وڵفگانگ ئیشینگەر كە دیپلۆماتێکارێكی ئەڵمانییە یەکەم وتار پێشکەش بكات.
له 70 وڵاتى جيهانه‌وه، 350 کەسایەتی حکومی و رێکخراوی نێودەوڵەتی و وەزیر و پەرلەمانتار به‌شدار ده‌بن.
كۆنگره‌ى ئه‌مساڵى ميونخ ئه‌مڕۆ 12ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016 ده‌ستپێده‌كات و دوو رۆژ ده‌خايه‌نێت.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا، 23 سەرۆك و 50 وه‌زيرى وڵاتان به‌شدارى ده‌كه‌ن. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى، يه‌كێكه له به‌شداربووانى كۆنگره‌كه.
پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تيرۆر و مه‌ترسى ره‌وكردنى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا و ناكۆكييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له گرنگترين پرسه‌كانى جێى بايه‌خى كۆنگره‌ى ميونخن.
ئامانجى سه‌ره‌كى كۆنگره‌كه، ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزى نێوان وڵاتان و دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌يه بۆ قه‌يرانه سياسيى و سه‌ربازييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانيى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى و نوێنه‌رى ئۆباما له هاوپه‌يمانێتى دژى داعش كۆده‌بێته‌وه.
نوێنه‌رى تايبه‌تى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، برێت ماكگۆڕك رايگه‌ياند، له ميانى به‌شداريكردنى له كۆنگره‌ى ميونخ به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى، جۆن كيرى، له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانيى و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌باديى كۆده‌بنه‌وه.
ماكگۆڕك، له رێى هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، به بڵاوكردنه‌وه‌ى جريوه‌يه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له رێگه‌ى جريوه‌كه‌يه‌وه، ماكگۆڕك ئاماژه‌ى به كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كردووه.
دوێنێ، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڵاويكرده‌وه، كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى به مه‌به‌ستيى به‌شداريكردن له‌و كۆنگره‌يه به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وتووه.
ئا: ئ.هـ