وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا بۆ كوردستان 24: هاوكارى پێشمه‌رگه‌ين
K24 – ميونخ:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا پاولۆ جينتلۆنى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، رايگه‌ياند، هاوكارى به‌رده‌وامى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ين.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى، له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا پاولۆ جينتلۆنى، كۆبوويه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له په‌راوێزى چالاكييه‌كانى كۆنگره‌ى ميونخ تايبه‌ت به ئاسايش هات، كه بارزانيى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشت كرابوو بۆ به‌شداريكردن تێيدا.
له لێدوانێكى تايبه‌تى بۆ كوردستان 24، جينتلۆنى رايگه‌ياند، حكومه‌تى ئيتاڵيا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاريكردنى هێزى پێشمه‌رگه و راهێنان به‌و هێزه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت رووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و شه‌ڕى داعش ببێته‌وه.
له باره‌ى چاره‌نووسى كوردستانيشه‌وه گوتى: بڕيارى ريفراندۆم، بڕيارى خه‌ڵكى كوردستانه و ئه‌وان ده‌يانه‌وێت بڕيار بده‌ن و ئێمه نامانه‌وێت كاريگه‌رييمان له‌سه‌ر ئه‌و بڕياره هه‌بێت.
بڕياره له ميانه‌ى به‌شداريكردنى له كۆنگره‌ى ميونخى ئاسايشدا، بارزانيی له‌گه‌ڵ ژمارەیەک سەرکردە و به‌رپرسى باڵاى وڵاتانى ئه‌وروپا كۆببێته‌وه.
كۆنگره‌ى ميونخ بۆ ئاسايش، بابەتە سیاسی و ئەمنییەكانی جیھان تاوتوێده‌كات و بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1963 بەڕێوەچوو، ئەو كۆنگره‌يه لە ھۆتێلی بایریشێر ھۆف بەڕێوەدەچێت، ئەو سەركردانەی كە بەشداری تێدا دەكەن لەو ھۆتێلەدا دەمێننەوە، وا بڕیارە وڵفگانگ ئیشینگەر كە دیپلۆماتێکارێكی ئەڵمانییە یەکەم وتار پێشکەش بكات.
له 70 وڵاتى جيهانه‌وه، 350 کەسایەتی حکومی و رێکخراوی نێودەوڵەتی و وەزیر و پەرلەمانتار به‌شدار ده‌بن.
كۆنگره‌ى ئه‌مساڵى ميونخ ئه‌مڕۆ 12ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016 ده‌ستپێده‌كات و دوو رۆژ ده‌خايه‌نێت.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا، 23 سەرۆك و 50 وه‌زيرى وڵاتان به‌شدارى ده‌كه‌ن. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى، يه‌كێكه له به‌شداربووانى كۆنگره‌كه.
پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تيرۆر و مه‌ترسى ره‌وكردنى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا و ناكۆكييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له گرنگترين پرسه‌كانى جێى بايه‌خى كۆنگره‌ى ميونخن.
ئامانجى سه‌ره‌كى كۆنگره‌كه، ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزى نێوان وڵاتان و دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌يه بۆ قه‌يرانه سياسيى و سه‌ربازييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانيى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى و نوێنه‌رى ئۆباما له هاوپه‌يمانێتى دژى داعش كۆده‌بێته‌وه.
نوێنه‌رى تايبه‌تى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، برێت ماكگۆڕك رايگه‌ياند، له ميانى به‌شداريكردنى له كۆنگره‌ى ميونخ به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى، جۆن كيرى، له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانيى و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌باديى كۆده‌بنه‌وه.
ماكگۆڕك، له رێى هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، به بڵاوكردنه‌وه‌ى جريوه‌يه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له رێگه‌ى جريوه‌كه‌يه‌وه، ماكگۆڕك ئاماژه‌ى به كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كردووه.
دوێنێ، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڵاويكرده‌وه، كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى به مه‌به‌ستيى به‌شداريكردن له‌و كۆنگره‌يه به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وتووه.
ئا:ئ.هـ