سه‌در داواى حكومه‌تى ته‌كنۆكرات ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سايه‌تى مه‌زهه‌بيى ره‌وتى سه‌در، موقته‌دا سه‌در داوايكرد، حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات بۆ رزگاركردنى عێراق پێكبهێنرێت.
سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد، ده‌ستبه‌ردارى سياسه‌ت ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێت و حه‌يده‌ر عه‌باديى سه‌رۆك وه‌زيران چاكسازييه‌كانى ئه‌نجام نه‌دات.
سه‌در، رێبه‌رايه‌تى كوتله‌يه‌كى نوێنه‌ران ده‌كات كه 34 ئه‌ندامى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌يه و ره‌وته‌كه‌ى 3 وه‌زيرى هه‌يه.
شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌باديى بڕياريدا چاكسازى دارايى و ئيدارى له كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌يدا بكات.
له نوێترين راگه‌يه‌ندراويشيدا، سه‌در داوايكرد، وه‌زيره‌كان بگۆڕێن و وه‌زيرى ته‌كنۆكرات له جێگه‌يان ده‌ستبه‌كار بن.
دواى ده‌ركردنى چه‌ند بڕيارێك بۆ چاكسازى له لايه‌ن عه‌بادييه‌وه، ژماره‌يه‌ك له كوتله سياسييه‌كان داوايانكرد، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سنوورێك بۆ ده‌ستئاوه‌ڵايى عه‌باديى دابنێت.
دا:ئ.هـ