بەڤیدیۆ.. یانەیەکی هۆڵەندی بەبۆنەی رۆژی ڤاڵانتاینەوە کارێکی سەیر دەکات
K24-ئامستەردام
لە یارییەکی خولی یانەکانی هۆڵەندای ناسراو بە ئێرێدێڤیزیدا، یانەیەک بەبۆنەی رۆژی ڤاڵانتاینەوە کارێکی سەیر دەکات و لە بری منداڵ، یاریزاناکان دەستی خانمی شۆخ و شەنگ دەگرن.
لە یاریی نێوان رۆدا ڤالڤیک و ئێمێندا، بە بۆنەی رۆژی ڤاڵنتاین لە بیرۆکەیەکی سەیر و دەگمەندا، یاریزانەکان لە کاتی هاتنە ژوورەوەیان بۆ ناو یاریگە، دەستی خانمی شۆخ و شەنگیان گرتبوو، کە ئەو خانمانە کچی مۆدێلیست بوون و پێشتر کۆمپانیایەکی تایبەت بە جلی ژێرەوەی خانمان ئەو بیرۆکەیەی بۆ یانە هۆڵەندییەکە پێشنیازکردبوو.
ئەمڕۆ 14ی فێبرایەر رۆژی ڤاڵانتاینە و ئەو یانە هۆڵەندییە دوێنێ شەممە ئەو کارەی ئەنجام دا، کە رۆدا ڤاڵڤیک بە گۆڵیکی بێبەرامبەر یارییەکەی دۆڕاند.