بانكی ناوه‌ندیی عێراق ستراتیژییه‌تی كاركردنی بۆ ساڵی 2016 تا 2020 راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ستراتیژییه‌تی كاركردنی بانكه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2016 تا 2020 راگه‌یاند، گوتیشی: "بانكه‌كه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵی 2016 قه‌واله‌كان به بڕی 7 تریلیۆن دینار بۆ جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵك بفرۆشێت".
له مه‌راسیمێكدا كه له ناو باره‌گای بانكی ناوه‌ندیی له به‌غدا رێكخرابوو، عه‌لی عه‌للاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق گوتی: "ستراتیژییه‌تی كاركردنی بانكه‌كه‌ی به گوێره‌ی وێنایه‌كی روون و ده‌سته‌به‌ركراو ده‌رچووه، چاودێریی و به‌دواداچوونێكی راسته‌قینه بۆ بارودۆخی دارایی عێراق له خۆده‌گرێت".
لای خۆیه‌وه سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و یارمه‌تییه داراییانه‌ی كه له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه پێشكه‌ش به عێراق ده‌كرێن به (پشتیوانی فریاگوزاریی) ناونا، گوتی: "ئه‌و یارمه‌تییه داراییانه هه‌موو گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ناكات".
له گوتارێكیدا له مه‌راسیمی راگه‌یاندنی ستراتیژییه‌تی بانكی ناوه‌ندیی بۆ ساڵی 2016 تا 2020، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له حكوومه‌ت كرد: "یاسای دادگای دارایی ته‌واو بكات و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی بكات، تا كۆنتڕۆڵی كاره نا یاساییه‌كانی تایبه‌ت به بواری دارایی بكات و گه‌نده‌ڵیش سنووردار بكات".
هه‌روه‌ها داواشیكرد: "باری دارایی به شێوه‌یه‌كی راست و دروست و كاریگه‌ر رێكبخرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پاره بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانیش دابینبكرێت و پشت به وه‌به‌رهێنان و پشتیوانیكردنی كه‌رتی بانكیش ببه‌سترێت".
جبووری دووپاتیكرده‌وه: "له سایه‌ی بوونی سامانێكی گه‌وره له عێراقدا، پێویست ناكات یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندیی رابكێشرێت و قه‌رزه‌كانی عێراقیش له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه‌متره".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاشكرایكرد: "بانك و كۆمپانیای رێپێنه‌دراو هه‌ن، له رێی كارته‌وه خزمه‌تگوزاریی پاره‌دان پێشكه‌شده‌كه‌ن"، بانكه‌كه هاووڵاتیانی ئاگاداركرده‌وه: "مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌كه‌ن، ئاڵوگۆڕ به‌و ئامرازانه‌ش نه‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیا و بانكانه‌وه ده‌رده‌كرێن".
بانكی ناوه‌ندیی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی كرد: "ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه و ئاڵوگۆڕ به‌و كارتانه‌ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی بڵاویانده‌كه‌نه‌وه، دووچاریی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
له ئابی 2015، بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند: "نزیكه‌ی 500 هه‌زار كارتی زیره‌كی ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وانه‌ی له نیوه‌ی ئه‌مساڵدا سوودی لێوه‌رده‌گرن"، دووپاتیشیكرده‌وه: "ئه‌و كارتانه به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی كۆچ و كۆچبه‌ران و تۆڕیی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینان دابه‌شكراوه".
وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه و پاشه‌كه‌وتكردنی، له كۆتایی 2008 له عێراق، كار به سیستمی كارتی زیره‌ك ده‌كرێت، زانیاریی ته‌واوی تاكه‌كه‌سی له‌سه‌ر كارته‌كه‌دا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ساخته‌كاری له كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌دا نه‌كرێت.
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، به‌و كارته له عێراق مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شكراوه.
سه‌رچاوه: مه‌داپرێس
و: موحسین حوسێن