وەزیری دەرەوەی تورکیا: پێویستە هێرشی زەمینیی لە سووریا ئەنجامبدرێت

"سعوودیە فڕۆکەی جەنگی لە بنکەی سەربازی ئینجەرلیک جێگیر دەکات"

K24 - ھەولێر:

مەولوود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە ھێرشی زەمینیی لە سووریا ئەنجامبدرێت.

لە لێداوانێكی رۆژنامەوانیدا مەولوود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: " پێویستە ھێرشی زەمینیی لە سووریا ئەنجامبدرێت و سعودییە پێی راگەیاندووین، ئەگەر پێویست بکات هێزێکی سەربازیش لە بنکەی ئینجەرلیک جێگیر دەکەین".

چاویشئۆغڵو، گوتیشی: " تورکیا و سعودییە لە سەرەتای درووستبوونی داعش، داوای ئەنجامدانی هێرشی زەمینییان لە سووریا کردووە، تورکیا و سعودییە هاوڕان لە چۆنێتی مامەڵەکردن لە سووریا".

وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "شاندێکی سەربازیی سعودییە سەردانی بنکەی سەربازیی ئینجەرلیکییان کردووە و سعودییە فڕۆکەی جەنگیی لە بنکەی سەربازیی ئینجەرلیک جێگیر دەکات".

لە بارەی بەشداریکردنی وڵاتەكەی لە ھێرشی زەمینیی لە سووریا مەولوود چاویشئۆغڵو، گوتی: "تورکیا ئامادەیە لە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیجیی بەشداریی لە هێرشی زەمینیی لە سووریا بکات".

باسی لەوەشكرد: "لەسەر ئاستی سەربازیی و سیستمی بەرگریکردن، هەماهەنگییەکی گەورە لە نێوان تورکیا و سعودییەدا هەیە".

سەرچاوە: (ھابەر تورك)  ئا: ھەڤاڵ مەلا