دواكهوتنی مووچه فهرمانبهرانی رهگهزنامهی گشتیشی گرتهوه
K24 - سلێمانی:
فەرمانبەرانی دام و دەزگاكانی سەر بە رەگەزنامەی گشتیی بەغدا, كە لە ھەرێمی كوردستاندان و ژمارهیان نزیكەی دوو ھەزار و حەوت سەد فەرمانبەره، لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بودجەیان بۆ تەرخانكراوە، بەڵام بەھۆی زۆری رێژەی فەرمانبەران، بڕی پارەی تەرخانكراو لە بەغداوە بەشی نەدەكردن و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كێشەكەی بۆ چارەسەر دەكردن.
لهئێستاشدا بەھۆی قەیرانی داراییەوە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ناتوانێت لەكاتی دیاریكراودا پارەكەیان بداتێ، حكومەتی عێراقیش دەڵێت ئەوە كێشەی ھەرێمی كوردستانە و دەبێت ئەوان چارەسەری بكەن.