كاريگه‌رييه‌كانى كشانه‌وه‌ى يه‌كگرتوو له‌سه‌ر ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى هه‌رێم
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، له‌و ليژنه‌يه كشايه‌وه كه سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان پێكيهێنابوو.
ليژنه‌كه له كۆتايى مانگى رابردوودا له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى پێكهێنرا و دواتر سه‌ردانى لايه‌نه سياسييه‌كانى كرد و راپۆرتى خۆى له باره‌ى چاره‌سه‌رى پرسه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.
دواى ته‌واوبوونى ئه‌ركه‌كانى، يه‌كگرتووى ئيسلامى له ليژنه‌كه كشايه‌وه.
له به‌رنامه‌ى باسى رۆژ، كه رۆژى 14ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، به ميواندارى هه‌ريه‌ك له په‌رله‌مانتارانى فراكسيۆنى يه‌كگرتوو، حاجى كاروان، فراكسيۆنى پارتيى، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامى پێشووى فراكسيۆنى يه‌كێتى، دانا سه‌عيد سۆفى له لايه‌ن عه‌ممار نه‌جمه‌دينه‌وه پێشكه‌شكرا.