ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه له ئازاری پشت به دووربه
K24- هه‌ولێر
پسپۆڕانی بواری ته‌ندروست، به چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به ده‌ست ئازاره‌كانی پشته‌وه ده‌ناڵێنن.
دیاره دانیشتنی زۆر یه‌كێكه له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانه‌ی كه ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی ئازار له بڕبڕه‌ی پشت، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌وامیان هه‌یه و له ئۆفیسه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك بۆ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر له‌سه‌ر كۆمپیته‌ر یاخود له‌سه‌ر كورسی داده‌نیشن و به‌بێی ئه‌وه‌ی حه‌سانه‌وه بداته پشتی.
له‌مباریه‌وه ماڵپه‌ڕی ئه‌خبارونا چه‌ند رێنماییه‌كی پزیشكانی بڵاویكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ئۆفیس و سه‌نته‌ره‌كان و ده‌وامه‌كانی فه‌رمی كار ده‌كه‌ن:
* وه‌ستان به‌شێوه‌یه‌كی رێك: نابێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌یه‌ك شێوه دابنیشیت، به‌ڵكو جار جاره وا پێویست ده‌كات له شوێنی كاره‌كه‌ت هه‌ڵسیت بۆ ئه‌وه‌ی پشوو بده‌یته پشت و به پێوه بوه‌ستیت، گرنگه وه‌ستانه‌كه‌شت رێك بێ، ئه‌م كرداره یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێن به ئاسانی له ده‌ماره‌كانی پشتدا هاتوچۆ بكه‌ن.. هتد.
*دانیشتنی دینامیكی: واتا دانیشتنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه جوڵه‌ی به‌رده‌وامی تێدا ئه‌نجام بدرێت، وه‌ك سوڕاهنه‌وه‌ی كورسی یان ناو به‌ناو هه‌ستان له‌سه‌ر كورسی و خۆخستن به‌لاكاندا.
*راهێنانی سووك: ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی زۆر داده‌نیشێت هه‌موو دوو كاتژمێر جارێك راهێنانێكی سووك به‌جه‌سته‌یان بكه‌ن وه‌ك جوڵه‌ی قوڵ و بڕ بڕه‌ی پشت.
*كه‌لوپه‌لی گونجاو: پێویسته ئه‌و مێزو كورسیه‌ی به‌كار ده‌هێنرێت جوڵه‌ی تێدا بێت وه‌ك به‌رزكردنه‌وه و نزمكردنه‌وه، تاكو به‌پێی جه‌سته و جوڵه‌ی كه‌سه‌كه بگونجێت.