كاروانێكى ديكه‌ى سوپا گه‌يشته مه‌خموور
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رزگاركردنی مووسڵ، بڕیاره چوار هه‌زار سه‌ربازی سوپای عێراق بگه‌نه میحوه‌ری مه‌خموور.
له رۆژی 11ی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م كاروانی سوپای عێراق گه‌یشته میحوه‌ری مه‌خموور، ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق، له 750 سه‌رباز پێكهاتبوو، جۆره‌ها چه‌كیشیان پێ بوو.
ئه‌مڕۆش كاروانی دووەمی ھێزەکانی سوپای عێراق کە ئامادەکراون بۆ رزگاركردنی مووسڵ، له به‌غداوه به‌ره‌و سنووری میحوه‌ری مه‌خموور به‌ڕێكه‌وتوون، ئه‌و كاروانه‌ی سوپای عێراق ھەموو جۆرە چەکێکی قورسیان پێیە.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه: "هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه و لەئێستادا ئەوان چاوه‌ڕێی کاتژمێر سفرن بۆ رزگاركردنی مووسڵ".
ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی سوپای عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاییه‌كانه‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه، له سه‌ربازگه‌ی گره‌سوور له میحوه‌ری مه‌خموور جێگیر ده‌كرێن.