ئه‌ردۆغان: روسيا و ئه‌سه‌د ده‌يانه‌وێت رێ بۆ كورد بكه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ئۆپراسيۆنى "هۆڤيانه"ى رووسيا و سووريا له باكوورى حه‌له‌ب ئامانج لێى كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وه بۆ كورده‌كان.
ئه‌ردۆغان، ئيدانه‌ى ئه‌و ره‌خنانه‌ى كرد، كه هاوپه‌يمانه‌كانى ئاراسته‌ى توركيايان كردووه به هۆى ئه‌وه‌ى بۆردومانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ده‌كات له رۆژئاواى كوردستاندا.
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا گوتيشى: يه‌په‌گه، باڵى سه‌ربازى په‌يه‌ده‌يه و به‌وه تۆمه‌تبارى كردن، كه درووستكراوى حكومه‌تى ئه‌سه‌دن.
گوتيشى: له ئێستادا كه پرۆسه‌ى زه‌مينى رووسيا به شێوه‌يه‌كى هۆڤيانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت مه‌ده‌نييه‌كان ده‌كاته ئامانج و ئه‌و بۆردومانانه‌ى رووسيا و سووريا ئامانج لێيان درووستكردنى پشتێنه‌يه‌كى ئه‌منييه بۆ په‌يه‌ده.
ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا ئه‌وه‌شى گوت: ده‌مه‌وێت ئه‌م گوتاره ئاراسته‌ى هاوپه‌يمانانمان له وڵاتانى رۆژئاوا بكه‌م، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى دوو رێكخراوى تيرۆريستن و مێژوو به‌زه‌يى به‌وانه‌دا نايه‌ته‌وه كه يارمه‌تى ئه‌و جۆره رێكخراوانه ده‌ده‌ن".
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، به به‌هێزترين هێزى چه‌كدارى هه‌ژمار ده‌كرێت، كه توانيويه‌تى له سووريا رووبه‌ڕووى چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان و ميليشيا ئيسلامييه‌كان و رێكخراوى داعش ببێته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا توانيويه‌تى ناوچه‌يه‌كى ئارام بۆ هاووڵاتيان له رۆژئاواى كوردستان دابينبكات و به‌ر به پێشڕه‌وييه‌كانى داعش به‌ره‌و ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان بگرێت.
له ئێستادا ئه‌مريكا و وڵاتانى ئه‌وروپا ئه‌و هێزه كوردييه به فه‌رميى ده‌ناسن و په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵيدا دامه‌زراندووه.
دوێنێ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، به فه‌رميى جارێكى ديكه رايگه‌ياند، ئه‌مريكا بڕواى وايه يه‌په‌گه كاريگه‌رترين هێزه كه بتوانێت به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
له ئێستادا يه‌په‌گه پێشڕه‌وى ده‌كات به‌ره‌و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب و هاوسنوورى توركيا و ته‌نيا شه‌ش كيلۆمه‌ترى ماوه بگاته مۆڵگه‌كانى داعش و پێشڕه‌وييه‌كانيشى به‌ره‌و سنووره‌كانى توركيا و په‌ڕينه‌وه‌ى له رووبار‌ى فورات توركياى نيگه‌ران كردووه.
نيگه‌رانييه‌كانى توركيا سه‌ريان بۆ ئه‌وه كێشاوه له ماوه‌ى چوار رۆژى رابردوودا ئه‌و وڵاته به سه‌ختى بۆردومانى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان و باره‌گاكانى په‌يه‌ده و يه‌په‌گه بكات، به ئامانجى رێگرتن له پێشڕه‌وييه‌كانى به‌ره‌و حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ