به‌وێنه.. جیهان له‌ساڵی 2116دا
K24 هه‌ولێر
كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ و شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵزانی و گه‌ردوونی، به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی ژیانی رۆژانه مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، چه‌ندین بیردۆزی جیاجیایان له مه‌ڕ سه‌د ساڵی داهاتوودا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ 16ی شوبات/ فبرایه‌ری ساڵی 2016، ماڵپه‌ڕی "روسیا الیوم"" بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵه زانایه‌كی زانكۆی وستمنستری به‌ریتانی، چه‌ندین بیردۆزی جیاجیایان خستووه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به ژیانی مرۆڤ دوای سه‌د ساڵی دیكه.
دیاره یه‌كێك له بیردۆزه‌كان، وه‌سفی جیهان ده‌كات له‌ساڵی 2116 وه‌كوو توڕی جاڵجاڵۆكه‌ی لێدێت به‌جۆرێك پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌وه‌نده فراوان ده‌بێت، له سێ ره‌هه‌ندی جیا خۆی ده‌بێنێته‌وه و كاره‌كانی مرۆڤ زۆر به‌خێرایی ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر له‌و بیردۆزه‌دا نمونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه تێیدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر مرۆڤ داوای خواردن بكات، ئه‌وا پێویست ناكات كه‌سێكی تایبه‌ت ئاگادار بكاته‌وه و بۆی بگه‌یه‌نێته ماڵه‌وه، به‌ڵكو راسته‌وخۆ له توڕی ئه‌لكتڕۆنیدا خواردنه‌كه داوا بكات و وه‌ریبگرێت له شیوه‌ی چاپكراوی سێی ره‌هه‌ندیدا، یاخود له‌رێگه‌ی رۆبۆتی تایبه‌ته‌وه بۆی ده‌گه‌یه‌نرێته ماڵه‌وه، یانیش له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه ژه‌مه خواردنه‌كه‌ی بۆ ده‌چێته ماڵه‌وه".
هه‌روه‌ها بیردۆزی زانایانی ئه‌و زانكۆیه، روونیشی ده‌كه‌نه‌وه، مه‌رج نییه ئه‌م جۆره پێشكه‌وتننانه ته‌نها له دابینكردنی ژه‌می خۆراكدا خۆی ببینێته‌وه، به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه ده‌توانرێ جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌له‌كانی ناوماڵیش له‌رێگه‌ی تۆڕی ئه‌ڵكتڕۆنییه‌كانه‌وه یاخود له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه دابین بكرێت.
هه‌ر له‌و بیردۆزه‌دا هاتووه، شاره‌كان له‌سه‌ده‌ی داهاتوودا له ژێر ئاودا دروست ده‌كرێن، به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤ زیاتر كار له ژێر ئاوه‌كان ده‌كات و باڵاخانه‌كان له‌ژێر ئاوه‌وه بۆ نزیكه‌ی 25 قات به‌رز ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و زانایانه به‌ناوی (ماگی ئه‌درن) ده‌ڵێت: "لاتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌و بیردۆزانه‌ی كه بۆ سه‌ده‌ی دواتر ده‌خرێته‌ڕوو، چونكه ژیانی ئێستامان به‌پێی بیركردنه‌وه‌ی سه‌د ساڵی له‌مه‌و به‌ر خه‌یاڵ بوو، كه‌س دركی به‌وه نه‌ده‌كرد مرۆڤ بتوانی مانگی ده‌ستكرد دروست بكات و بازرگانی پێی ئه‌نجام بدات" به‌ڵكو ئه‌مه شۆڕشێكی ئینته‌ر نێت بوو له‌و سه‌ده‌یه‌دا ئه‌نجام درا و به‌رده‌وامیشه، به‌جۆرێك توانویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤی زیاتر نزیك بكاته‌وه و جیهانیش بچووك بكاته‌وه".