له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا.. كاریله‌یه‌كی ته‌مه‌ن چوار رۆژ شیر ده‌دات
K24 – ئه‌نقه‌ره:
له شاروچكه‌ی بایرامجی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌نه‌قه‌لی توركیا و له حاڵه‌تێكی ده‌گه‌مه‌ندا كاریله‌یه‌كی ته‌مه‌ن چوار رۆژ شیر ده‌دات و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌دۆشرێت.
خاوه‌نی كێڵگه‌كه كه ناوی محه‌ممه‌د ئۆغلاغنی یه پاش ئه‌وه‌ی تێبینیی ناهاوسه‌نگیی رۆیشتنی كاریله‌یه‌كی ده‌كات، رووبه‌رووی حاڵه‌تێكی سه‌یر ده‌بێته‌وه.
محه‌ممه‌د ئۆغلاغنی، ده‌ڵێ: "من شازده ساڵه كاری ئاژه‌ڵداریی ده‌كه‌م، یه‌كه‌مجاره رووبه‌ڕووی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بم".
ئۆغلاغنی گوتیشی: "سه‌ره‌تا هه‌ستم كرد رۆیشتنه‌كه‌ی ئاسایی نییه، كه سه‌یرم كرد شیر له نێو گوانه‌كانیدا هه‌یه، هه‌ر دوو رۆژ جارێك گوانه‌كانی ده‌دۆشم و رێكردنی ئاسایی ده‌بێته‌وه".
ئۆغلاغنی ئه‌وشی ئاشكراكرد: "من نێره‌یه‌كی تازه‌م هێناوه بۆ نێو كێڵگه‌كه‌م و له وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و بێت، له‌وانه‌یه به هۆی بەهێزیی خواردنه‌كه‌یه‌وه بێت، له‌وانه‌یه تیكچوونی هاوسه‌نگیی هۆڕمۆن به‌م جۆره شیر له كاریله‌یه‌كی ته‌مه‌ن چوار رۆژدا دروست بكات".
به‌ڵام دیسان ئه‌م حه‌ڵه‌ته بۆ محه‌ممه‌د ئۆغلاغنی و زۆر كه‌سی تر مایه‌ی سه‌رسوڕمانه، كه حاڵه‌تێكی نائاساییە و دەگمەن روودەدات.
ئاماده‌كردن: نه‌وزاد محه‌ممه‌د