زیدان لێدانێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
K24 ـ ڕۆما
یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی له‌ده‌ستدا، ئه‌ویش یاریزانی كۆلۆمبی جه‌یمس رۆدریگێزه.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری ماركا، جه‌یمس له كاتی مه‌شق و راهێنانه‌كانی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی رۆما له چامپیۆنس لیگ تووشی پێكان بووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له شوێنی ئه‌و یاریزانه پشت به یه‌كێك له (خیسێ رۆدریگێز یان ماتیۆ كۆڤاسیچ) ده‌به‌ستێت.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كات 10:45 خوله‌ك له قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ له یاریگه‌ی ئۆلمپیكۆ له ئیتاڵیا یانه‌ی ریال مه‌درید ببێته میوانی یانه‌ی رۆما.