رووسیا ده‌یه‌وێ پێش لەشکرکێشیی سعودییه و توركیا بکەوێ لە سووریا
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له توركیا ئاشكرایان كرد رووسیا نامه‌یه‌كی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا ناردووه، به‌ڵێنی داوه له ماوه‌ی مانگێكدا ئاراستەی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د به‌ره‌و شاری رققه‌ی پایته‌ختی داعش له سووریا بگۆڕێت، به‌مه‌ش رووسیا ده‌یه‌وێ، وەک سەرچاوەکان دەڵێن پێش لەشکرکێشیی زه‌مینیی سعوودیه و توركیا بکەوێ لە سووریا بۆ لێدانی داعش.
ئه‌و سه‌رچاوانه كه بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودیی دواون، دەڵێن: "سێرگێ لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاندووه‌ته هاوتا رۆژئاواییه‌كانی و پێی راگه‌یاندوون، رژێمی ئه‌سه‌د ئاماده‌كاریی بۆ پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی فراوان ده‌كات له شاری رققه، به‌وپێیه‌ش بێت پێویست به ده‌ستوه‌ردانی زه‌مینیی ده‌ره‌كیی ناكات".
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه: "هێشتا زووه قسه و باس له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی توركیا لە سووریا بكرێت، توركیا هه‌موو بژارده‌كان تاوتوێ ده‌كات و سازش له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ناكات، هه‌روه‌ها به‌رگه‌ی شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران ناگرێت به‌ره‌و سنووره‌كانییه‌وه بێت".
زیاتر گوتیشیان: "ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له لایه‌ن رژێمی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كرێنه ئامانج، ژماره‌یه‌كی زۆری خێوه‌تگای ئاواره‌كانی لێیه، كاتێك رژێمی سووریا له‌و ناوچه‌یه نزیكبێته‌وه، بۆی هه‌یه وا بكات ئه‌و ئاوارانه به‌ره‌و توركیا كۆچ بكه‌ن".
ده‌رباره‌ی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سعودییه و توركیاش، ئه‌و سه‌رچاوانه به شه‌رقولئه‌وستیان گوتووە: "هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له ئاستێكی به‌رزدایه، شه‌ش مانگ پێش ئێستا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی مانۆڕه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانیی سعودییه دراوه".
رۆژنامەکە دەشڵێ سەرچاوەکانی دووپاتیشیان كردو‌وه: "بەهۆی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر سنووری سووریا، وا پێویست ده‌كات كارێك بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و مه‌ترسییانه بكرێت".
"توركیا به ته‌نیا ده‌ستوه‌رناداته نێو سووریا"
دوێنێش گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، نو‌عمان كورتموڵوش، دووپاتیكرده‌وه: "توركیا به ته‌نیا ده‌ستوه‌رناداته نێو سووریا".
لای خۆیه‌وه‌ش عیسمه‌ت یه‌ڵماز، وه‌زیری به‌رگریی توركیا له گوته‌یه‌كیدا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "وڵاته‌كه‌ی ئاشتیی خۆشده‌وێت و جگه له‌وه‌ش داخوازیی هیچیتر ناكات، به‌ڵام له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكارییه‌ك كه بكرێته سه‌ر خاكه‌كه‌ی و ئاسایشی هاوڵاتیانی، هیچ كاتێك توركیا سستی نانوێنێ".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا گوتیشی: "به گوێره‌ی یاساكانی رووبه‌ڕووبونه‌وه، توركیا یه‌كینه‌كانی پاراستی گه‌لی تیرۆریست له سووریا بۆردومان ده‌كات".
دووپاتیشیكرده‌وه: "توركیا هه‌موو رێوشوێنه‌كان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی نیشتمانیی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر، رێگەش به میلیشیا تیرۆریستییه‌كان نادات به ئامانج و هه‌وڵه‌كانیان بگه‌ن".
"په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نوێنه‌رایه‌تی كورده‌كان ناكه‌ن"
به به‌راورد به گوتاری وه‌زیره‌كانی، گوتاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا زۆر توندتر بوو، پارتی یەکێتیی دیموکرات (په‌یه‌ده) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه)ی به به‌كرێگیراوی لای حكوومه‌تی رووسیا ناوبرد.
ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ گوتی: "رووسه‌كان پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئێمه‌ش له میانه‌ی ئه‌و پڕۆسه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌نجامماندا، رێگریمان له په‌یه‌ده کرد پێشڕه‌ویی بۆ ئەعزاز بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر سووریش بوون پێشڕه‌ویی بكه‌ن، ئه‌وا توركیا به‌ره‌وڕوویان ده‌وه‌ستێته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "راگه‌یاندنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وای نیشان دەدەن، ئه‌و بابه‌ته ناكۆكیی كوردیی-توركییه، ئه‌و كوردانه‌ی له‌ناو سنووری توركیادان برای ئێمه‌ن، سیاسه‌ته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكاریی نەتەوەیی بنیاتنه‌نراوه و رۆژێك له رۆژان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاری نه‌كردووه".
"گوتاره‌كه‌ی داوودئۆغلۆ گوتاری جه‌نگ بوو"
محه‌ممه‌د زاهید گوڵ، شرۆڤه‌كاری سیاسیی تورك گوتی: "گوتاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ، گوتاری جه‌نگ بوو"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی توركیا به‌رزده‌بنه‌وه، ئێستا له ده‌وروبه‌ری 30 بۆ 40% دایه".
محه‌ممه‌د زاهید گوڵ گوتیشی: "ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گوتبووی، كاتێك له 2003 ئه‌مریكا داوای له وڵاته‌كه‌ی كرد دەست لە کاروباری نێوخۆی عێراق وەربدات، ده‌بوایه ئه‌و كاره‌ی بكردبایه، چونكه به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی، توركیا زۆر شتی له ده‌ست خۆی دا".
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه بۆ شه‌رقولئه‌وسه‌ت گوتی: "ئه‌و گوتاره‌ی له سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گوێمان لێده‌بێت، گوتاری دیبلۆماتیی نییه، پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و جۆره گوتارانه له لایه‌ن ئه‌وەوە رانه‌هاتووین".
دووپاتیشكرده‌وه: "ناكرێت توركیا به دوانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د و داعش له‌سه‌ر سنووره‌كانی رازیی بێت، بۆیه له كۆتاییدا ناچار ده‌بێت كارێك بكات".
و: موحسین حوسێن