یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
K24 ـ هه‌ولێر
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان سه‌رقاڵی ورده‌كاری پێكانه‌كه‌ی واین روونی یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتدن، له نوێترین هه‌واڵێیشدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و یاریزانه به‌هۆی پێكانی ئه‌ژنۆیه‌وه بۆ زیاتر له 2 مانگ له یاریگه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت ترس له‌وه‌یش هه‌یه كه ئه‌و یاریزانه بۆ یارییه‌كانی یۆرۆی 2016ـیش ئاماده نه‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد كه پێكانه‌كه‌ی واین روونی كه به كوڕه زێڕینه‌كه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ناسراوه ترسناكه و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش ئازار له ئه‌ژنۆیه‌كانی هه‌بووه، به‌ڵام پشووی وه‌رنه‌گرتووه و له یاریكردنیش به‌رده‌وامبووه، ئه‌مه‌یش پێكانه‌كه‌ی قورس‌تر كردووه.
واین روونی كاپتنی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ یارییه‌كه‌ی یۆرۆپا لیگ كه بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت گه‌شتی دانیماركی نه‌كردووه، جیا له‌وه‌یش بۆ دوو یاریی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا ئاماده نابێت كه بڕیاره له مانگی دادێ به‌ڕێوه بچن.