ئه‌م جۆره پينه‌يه‌ى سه‌ر ئانيشك له‌چييه‌وه هاتووه؟
K24- هه‌ولێر
ئه‌گه‌ر تێبنيتان كردبێت له ژيانى رۆژانه‌ماندا ده‌بينين چه‌ندين جۆرى چاكه‌ت و بلوز ياخود پانتۆڵ له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشێن، پينه‌يه‌كى بازنه‌ى له‌سه‌ر چۆكه‌كان ياخود قوڵه‌كان كراوه، به‌ڵام هيچ رۆژێك له‌خۆت پرسيوه بۆچى ئه‌م پينه‌ى كراوه، ياخود سه‌ره‌تا له‌چييه‌وه هاتووه؟.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ماڵپه‌ڕى (درر العراق) سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوايه له‌ساڵی 1930خێزانێکی هه‌ژار كه دايكێك دوو كوڕى هه‌بووه به‌ناوه‌كانى (رۆمينۆ)ى 12 ساڵان و (جۆرجيۆ)ى ته‌مه‌ن 17 ساڵان كه له ئيتاڵيا ده‌ژيان.
رۆيمنيۆ، به‌مه‌به‌ستى په‌يداكردنى پژێوى ژيانى خێزانه‌كه‌ى له كارگه‌يه‌كى كێكدا كارى ده‌كرد، به‌ڵام هه‌موو رۆژێك يه‌ك چاكه‌تى هه‌م بۆ قوتابخانه هه‌م بۆ سه‌ركار ده‌پۆشى، چونكه نه‌داربوون ته‌نها ئه‌و چاكه‌ته‌ى هه‌بوو.
رۆژێکیان ئانیشکی چاکه‌ته‌که‌ی سووتاو به نیگه‌رانیه‌وه، گه‌ڕايه‌وه ماڵه‌وه.
دایکیشی پینه‌یه‌کی شێوه بازنه‌ى بۆ سه‌ر هه‌ردوو ئانيشكى چاكه‌ته‌كه‌ى دروست كرد، که ره‌نگێکی تر بوو، له ساته‌وه‌ختى گه‌ڕانه‌وه‌ى له قوتابخانه دايكى لێى پرسى بۆ ده‌گرى؟
له وه‌ڵامدا گوتى: منداڵه‌کان زۆر گالته‌یان پێکردم کاتێك پینه‌ی چاکه‌ته‌که‌میان بینی..
براکه‌ی له‌وکاته‌دا هه‌رچه‌نده زۆر منداڵ بوو گووتی سوێند به‌خودا، براکه‌م له‌داهاتوودا چاکه‌ته‌که‌ت ده‌که‌مه چاکه‌تی حاکم و سه‌رۆکه‌کانی وڵاتان.
جۆرجیۆ له‌ته‌مه‌نی 27 ساڵيدا بوو به يه‌كه‌م ديزاينه‌رى جلوبه‌رگى وڵاته‌كه‌يان، چاکه‌تێکی داهێنا له شێوه‌ی چاکه‌تی براکه‌ی به پینه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئانیشك.
بۆيه یه‌که‌م دانه‌ی کرده دیاری بۆ حاکمی وڵات و له‌ساڵی 1975چه‌ندين خه‌ڵاتی له‌بواره‌که‌یدا وه‌رگرت و ئێستاش گرانترین چاکه‌ت ئه‌م جۆره چاکه‌ته ئيتاڵيه‌يه له ئانیشکی پینه‌ی پێوه‌یه نرخی ماركه ئه‌سڵيه‌كه‌ى ده‌گاته 1200$.