به‌ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید و فۆلفسبۆرگ به بردنه‌وه میواندارییان قبووڵكرد
K24-رۆما
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ه فۆلفسبۆرگی ئه‌ڵمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و خۆیان له گه‌یشتن به چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگ نزیككرده‌وه.
ریال مه‌درید له یاریگه‌ی ئۆلمپیكۆ بووه میوانی رۆما و مێرێنگی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، كه هه‌ردوو گۆڵی یارییه‌كه له نیوه‌ی دووه‌م له‌لایه‌ن كریستیانۆ رۆناڵدۆ و خیسێ رۆدریگێزه‌وه تۆماركران و ریال هه‌نگاوێك خۆی له تێپه‌ڕاندنی قۆناخی 16 نزیككرده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا، فۆلفسبۆرگ له به‌لجیكا به ئه‌نجامی 3-2 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و به سه‌ركه‌وتنه‌وه میواندارییه‌كه‌ی جێنتی قبووڵكرد.
جولیان دراكسلێر دوو گۆڵی كرد و كروزیش تاكه گۆڵه‌كه‌ت دیكه‌ی بۆ گورگه‌كانی ئه‌ڵمانیا كرد، كومس و كۆلیبالیش هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی جێنتییان كرد و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی دراكسلێر و هاوڕێیه‌كانی كۆتایی هات.