ئه‌و گرووپانەی كه هه‌ڕه‌شه‌یان له كوردانى به‌غدا ده‌كرد ئاشكرا بوون
K24- كەركووك:
حاكم زاملیی، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى له په‌رله‌مانى عێراق رایگەیاند، ئه‌و گرووپانه‌ى كه هه‌ڕه‌شه‌یان له خێزانە كورده‌كانی دانیشتووی بەغدا دەکرد ئاشکرا بوون.
له نووسراوێكى فه‌رمیدا كه له‌لایه‌ن حاكم زاملیی، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى له په‌رله‌مانى عێراقدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جێگرەکانی نێدراوە و وێنەیەکی بە (کوردستان24) گەیشتووە، زاملیی دەڵێ: "بە سەرۆکایەتیی شاندێکی فراکسیۆنی ئەحرار و لەسەر راسپاردەی سەید موقتەدا سەدر و بە هەماهەنگیی نوێنەرانی نووسینگەی شەهیدی سەدر لە بەغدا بەگشتیی و لە ناوچەی سەدریش بە تایبەتیی گەڕاین و چاومان بە خێزانە هەڕەشە لێکراوەکان کەوت و بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی توانیمان مەبەست لەو هەڕەشانە ئاشکرا بکەین کە دەرکەوت کۆمەڵێک دەڵاڵی خانووبەرە هەڕەشە لە خێزانە ئارامەکان دەکەن بۆ ئەوەی خانووکانیان بە نرخێکی هەرزان بفرۆشن".
حاكم زاملیی دەشڵێ: "ژمارەی فریاکەوتنمان داوەتە ئەو خێزانانە بۆ ئەوەی لە هەر رووداوێکی لە ناکاو ئاگادارمان بکەنەوە و بەم هەنگاوە ئەم ئاشووبییەمان بنبڕ کرد".
ئەمە لە کاتێکدایە جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، هومام حه‌موودیی پێشتر بە نووسراوێکی فەرمیی داوای لە سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی پەرلەمانی عێراق کردبوو بە‌داواداچوون بكات بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه له خێزانە کوردەکانی به‌غدا ده‌كرێن.
هاوکات ئارام مه‌حموود، سكرتێرى رۆژنامه‌وانیى جێگیرى دووەمی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به (كوردستان24)ى گوت: "ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی كورد له به‌غدا نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد و داواى به هاناوه چوونیان لێ كردبوو".
ئارام مه‌حموود گوتیشی: "بۆ ئەم مەبەستە له لایه‌ن ئارام شێخ محه‌ممه‌د، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى راسپێردرا بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و بابه‌ته و ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ڕه‌شه له ماڵه كورده‌كانى به‌غدا ده‌كه‌ن كه‌سانێكى بازرگانن و به گوته‌ى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى، حاكم زاملیی، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كورده‌كانى به‌غدا نییه".
داڕشتنەوە: ھەڤاڵ مەلا