به تاوتوێكردنی پلانێك یه‌كێتیی ئه‌وروپا و توركیا كۆچكردن سنووردار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی یه‌كه‌م رۆژی لوتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجێلا مێركل، راوێژكاریی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، بۆ سنوورداركردنی شه‌پۆڵی كۆچكردن، وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، هه‌موو قورسایی خۆیان خستووه‌ته سه‌ر پلانێكی هاوبه‌شی یه‌كێتیی ئه‌وروپا-توركیا.
ئه‌نجێلا مێركل به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "ئه‌و به‌یاننامه‌ی ئه‌مڕۆ بۆمن گرینگه ئه‌وه‌یه، ئێمه به ته‌نها پلانی هاوبه‌شی یه‌كێتیی ئه‌وروپا-توركیا نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو گوتوومانه ئه‌و پلانه له كاره له پێشینه‌كان ده‌بێت".
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، ئامانج له‌و پلانه بریتییه له: "پاراستنی سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و وه‌ستاندنی شه‌پۆڵی كۆچكردن و نه‌هێشتنی كۆچی نا یاساییه بۆ ئه‌وروپا".
مێركل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "سه‌ره‌ڕای بڕیاره تاك لایه‌نه‌كه‌ی بۆ دابینكردنی ئاستێكی رۆژانه بۆ ژماره‌ی كۆچبه‌ران، به‌ڵام نه‌مساش پشتیوانی له‌و پلانه ده‌كا"، روونیشیكرده‌وه: "ئێمه هه‌رده‌م هه‌موومان له ئه‌وروپا هاوبه‌شی یه‌كترین".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
و: موحسین حوسێن