ئه‌مباری نه‌وتی ئه‌مریكا نرخی نه‌وتی خاوی برێنتی دابه‌زاند
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ، به‌هۆی پشتیوانیكردنی ئێران بۆ پلانه‌كانی سعودییه و رووسیا بۆ جێگیركردنی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت له ئاستی مانگی رابردوودا، نرخی نه‌وتی خاوی جۆری برێنت به‌رزبوویه‌وه، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ راگه‌یاندرا، نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو 2.1ملیۆن به‌رمیل زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و جۆره نه‌وته كه‌مێك دابه‌زێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "هه‌فته‌ی رابردوو، نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا 2.1 ملیۆن به‌رمیل زیادیكردووه، به‌مه‌ش كۆی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته 504.1 ملیۆن به‌رمیل".
ئێواره‌ی دوێنێ گرێبه‌سته پێشوه‌خته‌كانی نه‌وتی خاوی جۆری برێنت 22 سه‌نت دابه‌زی و نرخی یه‌ك به‌رمیل بووه 34.28 دۆلاری ئه‌مریكیی.
له به‌رامبه‌ردا گرێبه‌سته پێشوه‌خته‌كانی نه‌وتی ئه‌مریكا، 11 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه، یه‌ك به‌رمیلی ئه‌و جۆره نه‌وته به 30.77 دۆلار فرۆشرا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 34 سه‌نتی دیكه دابه‌زی، نرخی یه‌ك به‌رمیلی بووه 33.94 دۆلاری ئه‌مریكیی، نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 29 سه‌نت دابه‌زی، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی به 30.48 دۆلار فرۆشرا.
دوای رێككه‌وتنی سعودییه و رووسیا به پشتیوانی هه‌ریه‌كه له ڤه‌نزوێللا و عێراق، بۆ جێگیركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وه‌ك ئاستی مانگی رابردوو، پاشان ئێرانیش پشتیوانی لێ‌كردن بێئه‌وه‌ی به‌ڵێن بدا پێوه‌ی پابه‌ندبێ، نرخی نه‌وت له‌و سێ رۆژه‌ی رابردوودا، به‌رێژه‌ی له 14% به‌رزبوویه‌وه.
لای خۆیه‌وه، ئه‌ركادی دڤۆركۆڤیچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا رایگه‌یاند: "رێككه‌وتنی به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت بۆ جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنان، له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی مانگی رابردوو، ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی دابه‌زینی زۆر له نرخی نه‌وت روونه‌دات".
دڤۆر كۆڤیچ ئه‌مڕۆ هه‌ینی به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "چاوه‌ڕی ده‌كرێ، به جێگیركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، دابه‌زینی مه‌ترسیدار له نرخی نه‌وت روونه‌دات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
و: موحسین حوسێن