بۆ يه‌كه‌مجار بيرۆكه‌ى كڵاوى ده‌رچوون له‌كوێوه په‌يدابوو؟
K24- هه‌ولێر
وه‌ك ئاشكرايه قوتابيانى زانكۆ دواى ته‌واوكردنى كۆلێژ رۆژێكيان هه‌يه تێدا ئاهه‌نگ و خۆشى ده‌گێڕن به‌ناوى رۆژى ده‌رچوون، واتا له‌و رۆژه‌دا قوتابيان كڵاو و رۆبى تايبه‌ت به‌و رۆژه ده‌پۆشن وه‌ك گوزارشتێك بۆ پێشوازى كردن له ژيانيكى تازه‌و گه‌يشتن به سه‌ركه‌وتنه‌كانى قۆناغى خوێندن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا جێگه‌ى پرسياره بۆچى ئه‌م جۆره كڵاوه و رۆبه هه‌ڵبژێردراون، ياخود روونتره بڵێن سه‌ره‌تاى په‌يدابوونى ئه‌م بێرۆكه‌يه له‌كوێوه سه‌رى هه‌ڵدا؟.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، ماڵپه‌ڕى (اليوم السابع)، بڵاويكردووه‌ته‌وه، گوايه مێژووى پۆشينى رۆبى ره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست، ئه‌و كاته‌ى پياوانى ئايينى، هه‌ڵده‌ستان به وانه گوتنه‌وه‌ى قوتابيان و دواى ئه‌وه‌ى ساڵى خوێندنه‌كه‌يان ته‌واو ده‌كرد، ده‌بووه يه‌كێك له راهيبه‌كانى پياوانى ئايينى و بۆ ئه‌وه‌ى بناسرێته‌وه جلى ره‌شيان له‌به‌ردا ده‌پۆشى.
هه‌روه‌ها به بۆچوونى هه‌ندێك له مێژوونووسانيش، كڵاوه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواى فه‌تحكردنى ئه‌نده‌لوس له‌ساڵى 711 ز له‌لايه‌ن ئه‌و عه‌ره‌به موسڵمانانه‌ى ئه‌نده‌لوس به‌كارهێنراوه، به‌جۆرێك بيريان كردووه‌ته‌وه شێوازێكى تاڕاده‌يه‌ك چوار گۆشه و ته‌خت هه‌ڵبژێرن، بۆ ئه‌وه‌ى قوتابى له ساته‌وه‌ختى ده‌رچوونيدا، قورئانى له‌سه‌ر كڵاوه‌كه‌ى دابنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قردێله‌يه‌كيان له‌سه‌ره‌وه‌ى كڵاوه‌كه ده‌دا، جا ئه‌و قردێله‌يه ره‌نگه‌كه‌ى به‌پێى بسپۆڕيه‌تى قوتابيه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرا، ئه‌مه‌ش بۆ جياكردنه‌وه‌ى قوتابيانى ناو فێرگه‌كان بوو.