رووسیا نمايشى هێزى ده‌كات

رووسیا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی ئەوروپادا لەسەر بڵاوكردنەوەی ھەژموونی خۆی لە بەرامبەر ناتۆ و ئەمریكا بەردەوامە.

 K24 - ھەولێر:

روسیا مانۆڕێكی سەربازی فراوانی ئەنجام دا كە نوێترین چەك و كەلوپەلی سەربازی و راداری و بەرگری سەردەمی تێدا بەكارھێناوە،

ئەم مانۆرەسەربازییە، كە توانا جەنگییەكانی روسیا نیشان دەدات، ئەو مانۆڕە دوای بەڵێنی سەرۆكی ڕووسیا فلادیمێر پوتن دێت، كە لەكاتی ھه‌ڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەڵێنی دابوو توانا سەربازییەكانی روسیا وەك جاران  لێبكاتەوە .

ھەرچەندە، روسیا لە ساڵی رابردوو بە رێژەی  لە 10% تێچووی سەربازی كەمكردەوە، بەڵام تەواوی تێچووەكان لە 1.29 ملیار رووبل تێپەڕی كردووە و پێشبینی دەكرێت تا ساڵی 2020  بڕی 23  تریلیۆن دۆلار خەرج بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە كە روسیا لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و رۆژھەلاتی ئەوروپادا لەسەر بڵاوكردنەوەی ھەژموونی خۆی لە بەرامبەر ناتۆ و ئەمریكا بەردەوامە.

 سەرچاوە:AFP 

ئامادەكردنی: یادگار ئیسماعیل