سیمیۆنی خۆی بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماده ده‌كات
راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئینگلته‌را بڵاویانكردۆته‌وه كه دیێگۆ سیمیۆنی ئه‌رجه‌نتینی و راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌ئێستاوه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به خولی ئینگلیزی و یانه‌ی چێڵسی.
رۆژنامه‌ی سه‌نداری پیبۆل دووپاتیكردۆته‌وه سیمیۆنی له ئێستادا هه‌وڵده‌دات خۆی فێری زمانی ئینگلیزی بكات، ئه‌مه‌ش له‌پێناو خۆ ئاماده‌كردن پێش ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندییان به چێڵسیه‌وه بكات.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه برای راهێنه‌ره‌كه‌ی رۆخی بلانكۆس ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كارگێری یانه ئینگلیزیه‌كه و گفتوگۆكانیش تا ئێستا به‌رده‌وامییان هه‌یه.
بۆ وه‌بیرهینانه‌وه سیمیۆنی ماوه‌ی چوار ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا ماوه، به‌ڵام به نزیكه‌كانی خۆی راگه‌یاندووه ئاره‌زوو ده‌كات له وه‌رزی داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا ئه‌نجام بدات.