عێراق بۆ كڕينى گه‌نم كه‌مكردنه‌وه‌يه‌كى ئاشكرا راده‌گه‌يه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق به نيازه كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا رابگه‌یه‌نێت بۆ كڕینی 50 هه‌زار تۆن گه‌نم به مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستيى سه‌ره‌كى دانيشتوانى عێراق.
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردەوە، وڵاته‌كه‌ی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه 50 هه‌زار تۆن گه‌نم بكڕێت، بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی.
به گویره‌ی به‌یاننامه‌كه، رۆژی 6ى ئازار/ مارسى ئه‌مساڵ ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه راده‌گه‌یه‌نرێت و تاوه‌كو رۆژی 10ی ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مساڵ، ئه‌گه‌ر زۆره عێراق گه‌نم له وڵاتانى ئوسترالیا و كه‌نەدا و ئه‌مه‌ریكا بكڕێت.