له‌به‌ر چاره‌نووسیی رۆڵه‌كانیان چه‌ند هۆزێكی فه‌لوجه شه‌ڕی داعشیان وه‌ستاند
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌منیی و خۆجێییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند، داعش ده‌یان كه‌سی له ئه‌ندامانی هۆزه‌كان ده‌ستگیركردووه، به‌و‌هۆیه‌وه شه‌ڕ له نێوان ئه‌و رێكخراوه و چه‌كدارانی هۆزه‌كان له فه‌لوجه(62كیلۆمه‌تر رۆژئاوای به‌غدا) وه‌ستاوه.
ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق به ئاژانسیی هه‌واڵه‌كانی فرانس پرێس راگه‌یاندووه: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش زیاتر له 110 كه‌سی له فه‌لوجه ده‌ستگیركردووه، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه و چه‌كدارانی هۆزه‌كان وه‌ستاوه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره زیاتر گوتی: "له‌به‌ر مه‌ترسیی چاره‌نووسیی ده‌ستگیركراوه‌كان، چه‌كدارانی هۆزه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی نه‌زال و جۆلان و عه‌سكه‌ری كشاونه‌ته‌وه".
لای خۆیه‌وه، عیسا سایر قایمقامی فه‌لوجه دووپاتیكرده‌وه: "له‌به‌ر مه‌ترسیی له سێداره‌دانی ئه‌و گیراوانه، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان وه‌ستاون"، گوتیشی: "پێشبینی ده‌كه‌ین، به بیانووی هاریكاریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان، داعش خه‌ڵكی فه‌لوجه گوله باران بكا".
رۆژی هه‌ینی 19شوباتی 2016، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی ژماره‌یه‌ك له هۆزه‌كانی فه‌لوجه و چه‌كدارانی داعش له گه‌ڕه‌كه‌كانی جۆلان و نه‌زال و عه‌سكه‌ری شاره‌كه ده‌ستیپێكرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان هۆزه‌كان و چه‌كدارانی داعش له فه‌لوجه روویدا".
به‌گوێره‌ی زانيارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق،رۆژی هه‌ینی 19شوباتی 2016 ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هۆزی جه‌ریسات له بازاڕی نه‌زیزه‌ی ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه، رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه و 10 چه‌كداری داعش كوژراوون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، له‌و جه‌نگه هۆزه‌كانی مه‌حامده و حه‌لابسه پشتیوانی هۆزی (جه‌ریسات)یان كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێك له ناوچه‌ی جۆلان له فه‌لوجه‌دا گرتووه.
لای خۆیه‌وه‌ش، راجیع به‌ره‌كات، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و گیراوانه‌وه، چه‌كدارانی هۆزه‌كانی فه‌لوجه كشاونه‌ته‌وه"، گوتیشی: "ئێستا مه‌ترسیی ئه‌وه‌مان هه‌یه، داعش قه‌سابخانه‌یه‌ك له ناو فه‌لوجه ئه‌نجامبدا".
مه‌جید جرێسی، یه‌كێك له شێخه‌كانی هۆزی جرێسات له فه‌لوجه، گوتی: "له دوو رۆژی رابردوودا، داعش هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامداوه، ده‌یان كه‌سی له نێوان ته‌مه‌نه‌كانی 15 بۆ 35 ساڵی ده‌ستگیركردووه".
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به پشتیوانی چه‌كدارانی هۆزه‌كانی ئه‌نبار و حه‌شدی شه‌عبی، شاری فه‌لوجه‌یان گه‌مارۆداوه، كه تا ئێستا ده‌یان هه‌زار مه‌ده‌نی تێدا ماون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس+RTA
و: موحسین حوسێن