تیروپشكی چاره‌گی كۆتایی جامی فێدراسیۆنی ئینگڵته‌ڕا راكێشرا
K24-له‌نده‌ن
دوای به‌ڕێوه‌چوونی زۆربه‌ی یارییه‌كانی قۆناخی 16ی جامی فێدراسیۆنی ئینگڵته‌ڕا، تیروپشك بۆ قۆناخی چاره‌گی كۆتایی ئه‌و جامه دێرین و به‌ناوبانگه راكێشرا.
دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ی چێڵسی و مان سیتی، كه بلووز بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، راسته‌وخۆ تیروپشك بۆ قۆناخی داهاتوو راكێشرا، له كاتێكدا هێشتا مانچێسته‌ر یونایتد یاریی خۆی نه‌كردووه و سبه‌ی دووشه‌ممه یارییه‌كه‌ی خۆی له قۆناخی 16 ئه‌نجام ده‌دات.
له چاره‌گی كۆتایی ئێڤه‌رتۆن میوانداریی چێڵسی ده‌كات، براوه‌ی یاریی نێوان ئارسێناڵ و هال سیتی رووبه‌ڕووی واتفۆرد ده‌بێته‌وه، ریدینگ میوانداریی كریستال پالاس ده‌كات و براوه‌ی یاریی نێوان مان یونایتد و شریوسبێریش رووبه‌ڕووی وێستهام یونایتد ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كانی قۆناخی چاره‌گی كۆتایی له رۆژانی 11 و 14ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چن و له‌و سێ رۆژه‌دا هه‌ر چوار یارییه‌كه ده‌كرێن.