سوپای توركیا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە "تۆپباران" دەکاتەوە

K24- هه‌ولێر:
روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ کە رێکخراوێکی بەرهەڵستکاری حکوومەتی سووریایە رایگەیاند سوپای توركیا دەستی بە بۆردومانکردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات لە شاری حەلەب لە سووریا کردەوە.
روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ لە هەواڵێکدا کە سایتی فەرمیی خۆی بڵاوی کردووەتەوە دەشڵێ: "له باكووری دەوروبەری شاری حه‌له‌ب، هێزه‌كانی سوپای توركیا دەستیان بە تۆپبارانکردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كرد، له كاتێكدا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە) و گرووپه ئیسلامییه‌كان له ناوچەی شێخ مەقسوود لە بەنی زێد ئه‌شره‌فییه‌ی باكووری حه‌له‌ب به‌رده‌وامه".
روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ ئاماژەش دەکات کە: "فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی چەند ناوچەیەکی شاری ئەلباب و گوندی ئەلنوعمان لە دەوروبەری باکووری رۆژهەڵاتی حەلەب و شەهید و برینداریشی لێکەوتووەتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە سوپای توركیا ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام توپبارانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌كات، له هه‌وڵیكدا بۆ رێگه گرتن له پێشره‌وییه‌كانیان به تایبه‌ت له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا.
چونکە توركیا بوونی هێزه كوردییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ناودەبات.
وه‌رگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د