ژنانى په‌نابه‌ر: هێزه ئه‌منييه‌كان گێچه‌ڵیی سێكسيمان پێده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
په‌نابه‌رانی نیشته‌جێی كه‌مپی په‌نابه‌ران له گه‌ڕه‌كی هه‌مبۆڵد له شاری كۆلۆنیای ئه‌ڵمانیا، رایانگه‌یاند، ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منييه‌كانى سه‌ر به‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌مپه‌كه ده‌پارێزن، گێچه‌ڵی سێكسیان به ژنانی په‌نابه‌ری ناو كه‌مپه‌كه كردووه.
په‌نابه‌رانی ئه‌و كه‌مپه له به‌رده‌م، لقی نووسینگه‌ی كۆچ و په‌نابه‌رانی فیدراڵی له كۆڵۆنیا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا، دوو نامه‌یان دایه به‌رپرسانی ئه‌و نووسینگه‌یه.
200 په‌نابه‌ر له‌و كه‌مپه ده‌ژین، ژنه په‌نابه‌ره‌كانی ناو ئه‌و كه‌مپه رایانگه‌یاندووه: "پیاوانی ئه‌منى سه‌ر به‌و كۆمپانیایه‌ی پارێزگاری له كه‌مپه‌كه ده‌كات، وێنه‌ی ژنانیان گرتووه له‌و كاته‌ی خۆیان شووشتووه یان له‌و كاته‌ی شیریان به منداڵه‌كانیان داوه".
ماڵپه‌ڕی كۆڵنه‌ر شتاد ئه‌نزیگه‌ر، قسه‌ی یه‌كێك له په‌نابه‌ره ژنه سوورییه‌كانی له‌و كه‌مپه گواستووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "یه‌كێك پێی گوتم ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵم بێت".
ئه‌و ژنه په‌نابه‌ره‌ی سووریا له‌گه‌ڵ 70 په‌نابه‌ری دیكه له به‌رده‌م نووسینگه‌ی كۆچ و په‌نابه‌ران وه‌ستابوو، دوو نامه‌یان دایه نووسینگه‌كه، له نامه‌یه‌كیاندا داوایان كرد: "كاره‌كانی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیان خێرا بكرێت و بارودۆخی ژیانیان له كه‌مپه‌كه باشتر بكرێت، هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كه‌ش كه پارێزگاری له كه‌مپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، بگۆڕدرێن".
له نامه‌كه‌ی دیكه‌دا، په‌نابه‌ره ژنه‌كان، سكاڵای ئه‌وه‌یان كردبوو: "كارمه‌ندانی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كه، گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردوون".
یه‌كێك له ژنه په‌نابه‌ره سوورییه‌كانیش گوتی: "له‌و كه‌مپه ده‌ترسێ ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌وێ".
پۆلیسی ئه‌ڵمانیاش لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ستپێكردووه، داواشی له‌و په‌نابه‌رانه كرد: "سكاڵا له‌وباره‌یه‌وه تۆماربكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، برنهارد شامپ، یه‌كێك له به‌رپرسانی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كه‌ی ئه‌و كه‌مپه گوتی: "تووشی شۆك بووه له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی كۆمپانیاكه كراون"، زیاتر گوتی: "ئه‌و دڵنیایه ئه‌و تۆمه‌تانه به‌تاڵن".
كلاوس ئۆڵریش بڕۆڵس، له ئه‌نجوومه‌نی په‌نابه‌رانی شاری كۆڵۆنیاش گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه راست ده‌رچوون، ئه‌وا شتێكی كاره‌ساته"، داواشیكرد: "دامه‌زراوه‌یه‌كی بێلایه‌ن له كه‌مپه‌كه سكاڵای ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌ربگرێت"، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه: "به‌بێ ئه‌مه هیچ كه‌سێك نازانێ له‌ناو ئه‌و كه‌مپه چی رووده‌دا".
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی huffpostarabi
و: م. ح