به‌مشێوه‌یه خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناوده‌چن
K24 ـ هه‌ولێر
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی له ئه‌ڵمانیا ئاشکرای دەکات کە ئه‌نجامدانی وه‌رزش هۆكارێكی گرنگ و سه‌رسوڕهێنه‌ره بۆ له‌ناوچوونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه.
بەپێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا کە به سه‌رپه‌رشتیی پڕۆفیسۆر مارتن هاله له زانكۆی (میونشن)ی ئه‌ڵمانیا ئەنجامدراوە: وه‌رزش و ده‌ردانی هۆڕمۆمی (ئه‌درینالین) له له‌شی مرۆڤ رۆڵێكی "سه‌رسوڕهێنه‌ر"یان هه‌یه لبۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه لە لەشی مرۆڤدا.
پزیشكان و پسپۆڕانی بواری وه‌رزش، هه‌میشه ئامۆژگاریی ده‌كه‌ن كه وه‌رزش سوودی گرنگی هه‌یه بۆ مرۆڤ و پێویسته رۆژانه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زانكۆی میونشن ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه وه‌رزش هۆكارێكی كاریگه‌ره بۆ دژایه‌تیكردنی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه دەکات: "به‌ر له تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و دوای توشبوونیی، جوڵانه‌وه زۆر گرنگه بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه".
پڕۆفیسۆر مارتن هاله ده‌ڵێ: "نه‌جوڵانه‌وه هۆكارێكه بۆ توشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه".
ئه‌و پرۆفیسۆره له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌شڵێ: "ئه‌گه‌ر ئێمه حاڵه‌تی ته‌مبه‌ڵیی جێبهێڵین و چالاكییه‌كی وه‌رزشیی ئه‌نجامبده‌ین، ئه‌وه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له له‌ش".
مارتن هاله له توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: پێویست ناكات توشبوانی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، وه‌رزشی گران (وه‌كوو تۆپی پێ) ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵكوو ده‌كرێ به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رزشیی په‌یڕه‌وبكرێت كه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره كیمیاییه‌كانی نه‌خۆشه‌كه بگونجێت.
نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییه كوشندانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له جیهاندا به‌ربڵاوه و به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه شێرپه‌نجه له ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له به‌ربڵاوترین نه‌خۆشییه‌كان.
سه‌رچاوه: دۆیچەڤێڵڵا، وه‌رگێڕانی: ن.ف