كرێكارانی كه‌رتی نه‌وت له باكوورى كوردستان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
كرێكاران دژی بچووككردنه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت راده‌وه‌ستن
گرووپێك له كرێكارانی كه‌رتی نه‌وت له شاری باتمان له باكووری كوردستان، خۆپیشاندانێكیان ساز كرد و چه‌ند داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی توركیا كرد.
خۆپیشانده‌ران له رێپیوانێكدا چوونه به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌تڕۆڵی توركیا له باتمان، سه‌رۆكی لقی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌وتی توركیا به باتمان، شێخ مووس كایگوسووس، گوتارێكی به ناوی خۆپیشانده‌راونه‌وه خوێنده‌وه.
شێخ مووس، له گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "ئێمه رێگه ناده‌ین كه‌رتی نه‌وت بچووكبكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی وه‌ڵات و داهاتوومانه".
چه‌ختی له‌وه‌شكردووه كه: "ده‌بێ ده‌ست له سیاسه‌تی كارپێكردنی كرێكاران به گرێبه‌ست هه‌ڵگرن و به‌زووترین كات بێنه دامه‌زراندن".
سه‌رۆكی لقی سه‌ندیكای كرێكاران، گوتی: "نابێ له ژێر ناوی دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاره‌كان لاواز بكرێن و كارمه‌ندانیش له هه‌مبه‌ر كاره‌كانیان بێ باوه‌ر بكرێن".
داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د