ئۆپیک: رێگەی دیكە ھەیە بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت
K24 - ھەولێر:
سکرتێری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیك) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ سنوورداركردنی ھەناردەی نه‌وت بۆ بازاڕەكان سه‌ر بگرێت چه‌ند هه‌نگاوێكی دیكە هه‌ن لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وت لە بازاڕەکان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
عه‌بدوڵلا به‌دریی، سکرتێری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت راشیگه‌یاند: "گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌رەكانی نه‌وت چه‌ندین میكانیزمی دیكە په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وەی به‌رهه‌مه‌كانیان ئه‌گه‌ری رێكه‌وتنامه‌كه‌ی ده‌وحه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك جێبەجێ کرا، چونكه دابەزینی نرخی نه‌وت بۆ نزیكه‌ی 20 دۆلار پێچەوانەی نرخی نەوتە لە ساڵانی رابردوو".
به‌دریی ئاماژه‌شی کرد: "ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رزنه‌بێته‌وه به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكاش ده‌وه‌ستێت، ئەوان ناتوانن به‌رده‌وام بن له‌به‌رهه‌مهێنان".
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه نرخی نه‌وتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزین و کەمتر بەرزبوونی بە خۆیەوە بینیی.
له ماوه‌ى رابردوودا به هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وته‌وه، زۆر له‌و وڵاتانه‌ى کە پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستن رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى بوونه‌وە.
چاودێرانی بواریی ئابووریی ھۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆربوونی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دەگەڕێننەوە.
رێكخراوی ئۆپیك كە گەورەترین رێكخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتە لە جیھان و نزیکەی 40% نەوتی جیهان دابین دەکات و خاوەنی نزیکەی 70% یەدەکی نەوتە لە جیهان و وڵاتانی سعودییە، عێراق، ڤەنزوێلا، كوێت، قەتەر و چەند وڵاتێکی دیکەی هەناردەکاری نەوت تێیدا ئەندامن.
سەرچاوە: رۆیتەرز، داڕشتنەوە: شنۆ محەممەد