مارك تۆنەر: سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر یەپەگە نەگۆڕاوە
K24- هەولێر
مارك تۆنەر، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) نەگۆڕاوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مارك تۆنەر، ئەمڕۆ لە واشنتن راشیگەیاند: تورکیا ئەندامێکی بەھێزی ناتۆیە و ھاوپەیمانێکی کاریگەری ئێمەیە لە شەڕی دژی داعش، بەڵام ھیچ کاتێك شەرممان لێ نەکردووە و چەند جارێك پێمان راگەیاندووە کە ھێرشەکانی بۆسەر یەپەگە لە سوریا رابگرێت".
تۆنەر گوتیشی: "ھێزە کوردییەکانی سووریا چەند ناوچەیەكی گرنگیان لە دەوروبەری حەلەب لە ژێر دەستی داعش دەرھێناوە و ھێزێکی کاریگەرن لە شەڕی دژی داعش".
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی پەیوەندیی نێوان یەپەگە و پەکەکە گوتی: "ھیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە یەپەگە پەیوەندیی بە پەکەکەوە ھەبێت".
لەسەر پلانی ئاگربەست لە سووریا مارك تۆنەر گوتی: "ئەو پلانە ھەموو ھێرشەکانی ئەو ھێز و لایەنانە دەگرێتەوە کە لە سووریا شەڕ دەکەن بە ھێرشەکانی تورکیاشەوە لە ناوچەكانی سەر سنووری سووریا، بەڵام بەردەوام دەبین لە فشار خستنە سەر داعش و بەرەی نوسرە".
بۆردومانهكانى توركيا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوای کوردستان دواى ئهوه هاتن، كه يهكينهكانى پاراستنى گهل بهرهو ناوچهى ئیعزازى نزيك كانتۆنى عفرين لە رۆژئاوای کوردستان پێشڕهوييان كرد.
پێشڕهويكردنى يهكينهكان، توركياى هێنايه دهنگ و سهرۆك كۆمار و سهرۆك وهزيرانى ئهو وڵاته رايانگهياند، رێگه نادهن ئیعزاز بكهوێته دهستی یەپەگە.
سەرچاوە: AFP، داڕشتنەوە: شنۆ محەممەد