ژاپۆن 868 هەزار دۆلار دەبەخشێتە عێراق
K24- هه‌ولێر:
بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان لە بندەستی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا له مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان حكوومه‌تی ژاپۆن زیاتر له 868 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیی به‌خشییه رێكخراوی ئێم ئەی جی.
له رێورەسمێکدا باڵوێزخانەی ژاپۆن له عێراق و رێكخراوی ئێم ئەی جی، له هه‌ولێر گرێبه‌ستێكیان واژۆ كرد بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، بەپێی گرێبەستەکە حكوومه‌تی ژاپۆن زیاتر له 868 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیی به‌خشییه ئه‌و رێكخراوه بۆ هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنییەکان لە پارێزگای نەینەوا.
له روونکردنەوەیەکدا باڵوێزخانه‌ی ژاپۆن له عێراق رایگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن و خێراكردنی پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، حكوومه‌تی ژاپۆن بڕی 868 هه‌زار و 140 دۆلاری ئه‌مریكیی بۆ پڕۆژه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه رزگاركراوه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا (405 كم باكووری به‌غدا) پێشكه‌ش به رێكخراوی (ئێم ئه‌ی جی) نا حكوومیی كردووه".
باڵوێزخانه‌ی ژاپۆن گوتیشی: "به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌و پاره‌یه بۆ كڕینی ئامێری تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له ناوچه تازه رزگاركراوه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌كاردێ، به‌مه‌ش هه‌زار و 500 كه‌س له ناوچه‌كانی ره‌بیعه و سنوونێ و زوممار لێی سوودمه‌ند ده‌بن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "هه‌روه‌ها ئه‌و پاره‌یه بۆ راهێنانی كارمه‌ندانی رێكخراوی (ئێم ئه‌ی جی) سوودی لێده‌بیندرێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ناوچه مینڕێژكراوه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كاندا بكه‌ن".
نی‌نا سیجار، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچەیی رێكخراوی (ئێم ئه‌ی جی) به (كوردستان24) گوت: "ئه‌گه‌رچی ئێمه پێشتر له پارێزگای نەینەوا و له‌و پارێزگایانه‌ی دیكه كه رزگاركراون كارمان كردووه، به‌ڵام دوای واژۆكردنی ئه‌و گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ژاپۆن ده‌توانین له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی دیكه، به تێر و ته‌سه‌ڵیی ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ین".
رێكخراوی ئێم ئه‌ی جی لەمبارەوە دەڵێ: "ئه‌و پاره‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی روبه‌ری 224 هه‌زار و 611 مه‌تری چوارگۆشەیە له مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان".
داڕشتنه‌وە: م.ح