رێكخراوی كۆچ: ئه‌مساڵ 110هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 110 هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتوونه‌ته یۆنان و ئیتاڵیا، به به‌راورد به ساڵی پار ئه‌و ژماره‌یه زۆر زیادیكردووه.
له راگه‌یاندراوێكدا رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی گوتی: "له‌و 110 هه‌زاره، به‌لایه‌نی كه‌م 102 هه‌زار و 500 كۆچبه‌ریان گه‌یشتوونه‌ته سێ دوورگه‌ی یۆنانی، 7 هه‌زار و 500 كه‌سی دیكه‌شیان گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا".
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه زیاتر گوتی: "زیاتر له 410 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ریش، له‌و ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، رێگای ده‌ریایی نێوان توركیا و یۆنانیش رێگایه‌كی زۆر خوێناوییه و 321 كه‌س تیایدا گیانیان له ده‌ستداوه".
به گویره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی: "له 2015 تا كۆتایی مانگی حوزه‌یران، ئه‌و ژماره زۆره(110 هه‌زار په‌نابه‌ر) نه‌گه‌یشتبوونه ئه‌وروپا".
رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی دووچاری توندوتیژیی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن قاچاغچییه‌كانه‌وه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌گه‌نه ئیتاڵیا له بارودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌بن"، ئه‌وه‌شی گوت: "ئافره‌تانیش بازرگانیان پێوه‌ده‌كرێ".
گوته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌ی دواییدا بارودۆخی رێگای ده‌ریایی له نێوان لیبیا و ئیتاڵیا خراپ بووه، كه‌چی ئه‌مساڵ ژماره‌ی كۆچبه‌ران ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا، 110 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
و: موحسین حوسێن