عه‌بادیی: حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له سیستمی به‌رگریی عێراق
K24 ـ هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عەبادیی جەخت لە بەشداریپێکردنی حەشدی شەعبی لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ دەکاتەوە.
سەرەڕای هەموو ئەو ناکۆکی و ئاڵۆزییانەی هاتوونەتە کایەوە، بەهۆی بڕیاری بەشداریپێکردنی میلیشیای حەشدی شەعبی لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ،حەیدەر عەبادیی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانی عێراق، سورە لەسەر بەشداریپێكردنی حەشدی شەعبی لە پرۆسەکەدا.
لەمبارەوە عەبادیی، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە حەشدی شەعبیی بە میلیشیای تائیفی ناودەبەن و رایگەیاند: " حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستمی بەرگری عێراق و لە ژێر فەرماندەی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراقدایە".
بەشداری حەشدی شەعبی لە کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ناوچە سوننەکانی عێراق لەدەستی چەکدارانی داعش، ناکۆکی قووڵی خستۆتە نێو پێکهاتە عێراقییه‌كان.
به‌شار كیكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ كورستان 24 گوتی: "هه‌روه‌ها پێویسته هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی به‌غدا هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی خۆجێی مووسڵیش هه‌بێ".
گوتیشی: "خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێی باش نییه حه‌شدی سه‌عبیی به‌شداری له شه‌ڕی مووسڵ بكا، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه ئەوان دژی حەشدی شەعبین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "شه‌ره‌فی رزگاركردنی مووسڵ بۆ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا به‌جێبهێڵدرێ، له دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌وباریه‌وه بڕیاری فه‌رمیی ده‌ده‌ین".
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت، داڕشتنه‌وه: ن.ف