ته‌نيا له‌ كوردستان 24دا به‌ ڤيديۆ.. ورده‌كارى رزگاركردنى كچه‌ سوويدييه‌كه‌ ببينه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/aa8b7bea-c368-410d-adff-c42c4dcb2318/Kchi%20Swedi%20Rizgarbu16.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

دژە تیرۆری كوردستان لە قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی داعش  توانی ژنێكى سويدی رزگار بكات.

ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا، هه‌واڵى رزگاركردنى ژنێكى سوويدى له‌ ده‌ست چه‌كدارانى داعش بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ كرده‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری كوردستان توانیان ئافره‌تێكی سوويدی له‌ گوندێكی نزیك مووسڵ له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش رزگار بكه‌ن . هاوڵاتیی سوێدی (مارلین ستیڤانی نیڤەرلاین) تەمەن 16 ساڵ، خەڵكی ناوچەی بۆرۆس لە سوێد، ناوەڕاستی ساڵی رابردوو لە لایەن ئەندامێكی داعش لە سوێد هەڵدەخەڵەتێندرێت و دەگەیەنرێتە سوریا و دواتر دێتە موسڵ.

كوردستان 24 بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ ميدياى جيهانى و يه‌كه‌م كه‌ناڵى كوردستانى و جيهانى بوو، توانيى له‌ نزيكه‌وه‌ ورده‌كارى ئه‌و رووداوه‌ بۆ جيهان بگوازێته‌وه‌ و به ئه‌نجامدانى ئه‌م ئه‌ركه‌ ميديايه‌شى كوردستان 24 جارێكى ديكه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ميدياى جيهانى پێگه‌ى خۆى له‌ رووى پيشه‌ييه‌وه‌ قايمتركرد.

ده‌قى راپۆرته‌كه‌:

ئەو كچە هه‌رزه‌كارێكی سویدیە و مارلین ستیڤان نیڤەرلاینی ناوە ،ئەو لەلایەن ئەندامێكی رێكخراوی داعش لە وڵاتەكەیەوە بۆ ناو چەكدارانی داعش لە سوریا ھەڵخەڵەتێنرابوو، مارلیبن لە سويد دوای ئەوەی قوتابخانە به‌جێده‌هێڵێت گەنجێكی بە رەگەز عەرەب دەناسێت، پەلكێشی نێو داعشی دەكات.

مارلین نیڤەرلاین، له‌ رێگه‌ى توركيا و له‌ شارى غازى عه‌نتابه‌وه‌ پێدەنێتە خاكی سوریا و عێراق ئەو دونیایەكی زۆر جیاوازتر لە سويد دەبێنێت، ئەوەی بۆی وترابوو دەبێنێت سەرلەبەری ناڕاستەو ژیانێكی پر زەحمەت وكولەمەرگی لەو ماوەی كە لەژێر چەكدارانی داعشە دەباتە سەر. 

دوای ئەوەی مارلین پەیوەندی بە دایكیەوە دەكات لە سويد و داوای رزگاركردنی لێدەكات، دایكیشی لە رێگای پۆلیسی سويدەوە، پەیوەندی بە ھێزەكانی دژە تیرۆری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستانەوە دەكەن و دژە تیرۆر بە ئەركەكە ھەڵدەستێت ولە قووڵایی دەسەڵاتی داعش لە دێیەكی نزیك موسڵ دژە تیرۆر لێی دەبێتە فریادڕەس ورزگاری دەكەن.

بریارە لە رۆژانی داھاتوودا لایەنی پەیوەندار لە سويدا بە ھەماھەنگی ھەرێمی كوردستان ھەموو رێكارەكان بۆ گەڕانەوەی ئه‌و ژنه‌ بۆ وڵاتەكەی تەواو بكرێت

مارلین بەشێوەیەك دلخۆشە تەنانەت رۆژە سەختەكانی نێو چەكدارانی داعشیش   بە بۆنەی رزگاربوونیەوە دەم بەخەندە بۆمانی دەگێڕایەوە... خۆشحاڵيه‌كەشی رادەبەدەر بێ سنوور بوو.