ده‌نگۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له ئارادایه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی رووسیا، باس له ئه‌گه‌ری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش داوای له سه‌رۆكی رووسیا كردووه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی بدات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی رووسیا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاره كتوپڕه‌كانی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بكه‌ن، بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، لاڤرۆڤ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی سه‌رۆك پوتینه.
لاڤرۆڤ به میراتگری سیاسه‌ته‌كانی یڤگینی پریماكۆڤ، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داده‌نرێت، كه به‌ردی بناغه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیای داناوه.
لاڤرۆڤ له ساڵی 2004 وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له شوێنی ئیگۆر ئیڤانۆف ده‌ستنیشان كراوه.
له ساڵی 2012دا، له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دیمیتری میدڤیدیڤ، ئه‌و پۆسته‌ی پێدرایه‌وه، ساڵ رابردووش له‌لایه‌ن پوتینه‌وه به‌رزترین مه‌دالیای خزمه‌تی نیشتمانی پێشكه‌شك كراوه.