منداڵێكى ساوا مۆڵه‌تى 4 مانگى لاى داعش ماوه
K24 – هه‌ولێر:
خێزانێكی خه‌ڵكی شاری مووسڵ مۆڵه‌تی حه‌فت مانگیان له داعش وه‌رگرتووه، تا چاره‌سه‌ری یه‌كێك له منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ بكه‌ن.
ئه‌و خێزانه دوای چوونیان بۆ به‌غدا هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ منداڵه‌كه‌یان ناكرێت. ئێستا هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له یه‌كێك له كه‌مپه‌كان نشته‌جێكراون.
خێزانه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تا 4 مانگی دیكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه مووسڵ داعش هه‌موو كه‌س و كاره‌كانمان ده‌كوژن.
به‌یه‌كه‌وه، ده‌چینه نێو ژیانی خێزانێك، كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كات ده‌كه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌سێك، كه ژیانی چه‌ندان كه‌سیی دیكه‌ی پێوه به‌ستراوه، به‌ڵام به‌ر له هه‌موو شتێك نایانه‌وێ له شاشه ده‌ربكه‌ون.
ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی شاری مووسڵن، ئه‌وان له‌كاتی داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش، هه‌ر له‌و شاره ماونه‌ته‌وه.
عه‌لی ناوی خوازراوی باوكى منداڵه‌كه‌يه، كه ته‌نيا دوو منداڵى هه‌يه، زه‌هرای كچی به ده‌ست نه‌خۆشیه‌ك ده‌ناڵێنێت، كه چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌وان ئه‌سته‌مه، دایك و باوكی زه‌هرا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌رتی ته‌ندروستی له مووسڵ به ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه.
زه‌هرا ته‌مه‌نی چوار مانگه، له نه‌خۆشخانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌كراوه، دایك و باوكی، یه‌ك مانگ، به گریان و پاڕانه‌وه تكایان له ئه‌میره‌كانی داعش كردووه، رێگایان بده‌ن زه‌هرا ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ بۆ چاره‌سه‌ركردن، ئه‌وان رازی بوون، به‌ڵام به مه‌رجێك، ئه‌گه‌ر تا حه‌فت مانگی دیكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌موو كه‌س و كار‌ییان ده‌كوژن.
باوكى زه‌هرا، تايبه‌ت به كوردستان 24، گوتى: ئێمه له مووسڵ چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كیمان ئه‌نجامدا، به‌ڵام كه‌رتی ته‌ندروستی په‌كی كه‌وتووه، زۆر پاڕاینه‌وه تا مۆڵه‌تمان بده‌ن منداڵه‌كه ببه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ، خانووه‌كه‌مان به ره‌هن دانا، خزمه‌كانیشمان بوونه‌ته كه‌فیل رێگایه‌كی پڕ مه‌ترسیمان به پیاده بڕی، به‌ڵام نووسراوى فه‌رمی داعشمان پێ‌بوو، بۆیه له هه‌موو بازگه‌كان به ئاسانی رزگار بووین، مۆڵه‌تمان ته‌نها 7 مانگه، 3 مانگمان به‌ڕێكردووه، تا ئێستا منداڵه‌كه‌مان هیچی بۆ نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ش كه‌س وكارمان هه‌موو ده‌كوژن، تاكه داواكاریمان چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و منداڵه‌یه.
ئه‌وان خاوه‌ن چیرۆكێكی پڕ قوربانیدانن. بۆ چاره‌سه‌ركردنی منداڵه‌كه‌یان گه‌یشتنه به‌غدا، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، كه‌رتی ته‌ندروستی له مووسڵ و به‌غدا هیچ جیاوازیێكی نییه، بۆیه بڕیاریاندا به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێبكه‌ون.
ئه‌و خێزانه، ئه‌و پاره‌ی هه‌یانبوو، له‌م گه‌شته خه‌رجيان كرد، ئێستا به گیرفانی به‌تاڵ ده‌یانه‌وێ نه‌خۆشیه‌كه‌ی زه‌هرا چاره بكه‌ن، ئه‌وان له كه‌مپێكی په‌نابه‌ران ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، چاره‌سه‌ری كۆرپه‌كه‌یان، پێویستی به نزیكه‌ی 10هه‌زار دۆلاره، دایكیشی به هه‌ناسه‌یێكی قووڵ و به‌چاوه پڕ له فرمیسكه‌كانی ته‌نها داوای چاره‌سه‌ركردنی منداڵه‌كه‌ی ده‌كات.
دايكى زه‌هرا گوتى: داوا له خێرخوازان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌م، ئێمه هیچمان ناوێت، ته‌نها ئه‌و منداڵمان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، گوناحی چییه تا كۆتايی ژیان له‌سه‌ر كورسی دابنشی و هاوته‌مه‌نه‌كانیشی له ده‌ره‌وه خه‌ریكی یاری كردن بن، پزیشكه‌كان ئه‌و ئومێده‌یان پێداوین كه ته‌مه‌نی بچووكه و به پاره چاره‌سه‌ری ئاسانه، ئێمه ژیانی خۆمان خسته مه‌ترسی و له‌ناو جه‌رگه‌ی داعش هێنامانه ده‌ر، ته‌نها چه‌ند مانگێك مۆڵه‌تمان ماوه، چاوه‌ڕوانین ده‌رگایه‌كمان لێی بكرێته‌وه.
ئه‌وان خه‌ون به رزگاركردنی شاری مووسڵ ده‌بینن، تا جارێكی دیكه ئه‌م دیمه‌نانه نه‌بیننه‌وه، كه داعش له‌به‌ر چاوی ئه‌وانی ئه‌نجامداوه، دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، پاره و ماڵیان ناوێت، ته‌نها ده‌یانه‌وێت زه‌هرا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆيه ئاماده‌ن رۆحی خۆیان ببه‌خش، هه‌روه‌ك چۆن كه‌سه ئازیزه‌كانی خۆیان له ژێر شمشێری داعشدا هێشتۆته‌وه.