فوئاد حوسێن: نەگەیشتنە ئەو بڕیارە پەرلەمان كۆببێتەوە

"گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی مەرجیان ھەبوو"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/51ce12e4-df12-4af0-813b-1d939360816c/Fwad%20hussen.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، كۆمیتەی كاراكردنەوەی حكوومەت و پەرلەمان لە ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی جارێكی دیكە نەگەیشتنە رێککەوتن لە بارەی کۆبوونەوەی پەرلەمان.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24)ی فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاند: "ئەو كۆمیتە كە دامەزرا بۆ ئەوە بوو بەتایبەتیی لەگەڵ دوو ھێزی سیاسیی ئەوانیش گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیین کۆببێتەوە، ئەو كۆمیتەكە چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا، بەڵام دیارە ئەو دوو ھێزە سیاسییە تا ئێستا كۆمەڵێك مەرجیان ھەبوو نەگەیشتنە ئەو بڕیارەی پەرلەمان جارێكی دیكە كۆببێتەوە".

ئەوە لە كاتێكدایە كە ھەرێمی كوردستان بە بارودۆخێكی ھەستیاردا تێدەپەڕێت و خەڵكی كوردستان دەخوازن ھێزە سیاسییەكانی باشووری كوردستان بە گفتوگۆ كێشە ناوخۆییەكان چارەسەر بكەن و هەرێمی کوردستان بپارێزن لە ھەر مەترسییەك كە لە ناوچەكەدا ھەیە.

كۆمییتەی كارا كردنەوەی حكوومەت و پەرلەمان كە لە كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان بڕیاری دامەزراندنی درا، لە سەرەتای ئەم مانگە دەستی بە كۆبوونەوەكانی كرد و جگە لە وەرگرتنی پێشنیاز و بۆچوونەكان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی كۆبووەتەوە.

داڕشتنەوە: ھ . م