داوودئۆغڵۆ هه‌ڕه‌شه له يه‌په‌گه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياند، هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى كرد له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه بكرێته سه‌ر هێزه‌كانى توركيا.
داوودئۆغڵۆ، گوتى: "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له باره‌ى ئاگربه‌ستى سوورياوه واژوو كراوه، توركيا پێوه‌ى پابه‌ند نابێت ئه‌گه‌ر بێت و له لايه‌ن هێزه كوردييه‌كانه‌وه هێرشى بكرێته سه‌ر".
ناوبراو له شارى قونياى توركيا قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌وانان كرد و گوتى: "ئێمه پابه‌ندى ئه‌و ئاگربه‌سته نابيين كه له باره‌ى سوورياوه واژوو كراوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "كاتێك پرسه‌كه په‌يوه‌نديدار ده‌بێت به ئاسايشى توركياوه، ئه‌نقه‌ره مۆڵه‌ت له هيچ كه‌س و لايه‌نێك ناخوازێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كان بداته‌وه".
هۆشداريشى دايه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى له سووريا (په‌يه‌ده) كه هيچ كارێك له دژى توركيا ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا به چڕى تۆپبارانى ئه‌و ناوچه كوردستانيانه‌يان كرد، كه له باكوورى سووريا له ژێر كۆنترۆڵى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لدان.
ئه‌مريكاى هاوپه‌يمانى ستراتيژى توركيا، هاوكارى و كۆمه‌كى سه‌ربازى يه‌كينه‌كان ده‌كات، له كاتێكدا، كه توركيا ئه‌وان به "تيرۆريست" ده‌ناسێنێت.
ئه‌مريكا له‌و بڕوايه‌دايه، يه‌كينه‌كان كاريگه‌رترين هێزى سه‌ربازيين بتوانن به‌ره‌نگارى داعش ببنه‌وه له سووريا.
هه‌فته‌ى رابردوو، يه‌په‌گه پێشڕه‌وى به‌ره‌و ناوچه‌كانى باكوورى حه‌له‌ب و به ئاراسته‌ى ناوچه‌ى ئه‌عزاز كرد كه له لايه‌ن توركياوه ده‌پارێزرێت و گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى تێدا جێ‌گير بوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و: ئ.هـ