رووسيا بۆ پشتيوانى يه‌په‌گه دژى توركيا هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، توركيا تۆپبارانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كردووه، كه له دژى به‌ره‌ى نووسره له سووريا له‌شه‌ڕدان، به‌ڵام رۆژانه كاروانى بارهه‌ڵگرى پڕ له چه‌ك له توركياوه ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ميليشيا چه‌كدارييه‌كان.
له نوێترين پێشهاتى ره‌وشى ئه‌منيى سووريادا، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ هه‌ينى تانكه‌كانى سوپاى توركيا بۆردومانى چڕى ناوچه‌كانى باكوورى عفرينيان كردووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل رايگه‌ياندووه، تانكه‌كانى سوپاى توركيا ده‌يان تۆپيان ئاراسته‌ى ناوچه‌كانى باكوورى عفرين كردووه.
ئه‌وه‌شيان روونكردووه‌ته‌وه، تۆپبارانه‌كه دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام لاى خۆيه‌وه به‌رپرسێكى باڵاى توركيا بۆ ئاژانسى رۆيته‌رز رايگه‌ياندووه، ئه‌وان ته‌نيا داعشيان تۆپبارانكردووه نه‌ك يه‌په‌گه.
به گوێره‌ى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له راگه‌ياندنى رووسيا بڵاوكراونه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئاشكرايكردووه، له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا، وه‌زاره‌ته‌كه‌يان 41 حاڵه‌تى پێشێلكارى ئاگربه‌ستيان له سووريا تۆمار كردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه راشيگه‌ياندووه، توركيا بۆردومانى يه‌كينه‌كانى له باكوورى سووريا كردووه.
ئه‌و پشتيوانييه‌ى رووسيا دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، (يه‌په‌گه)، له راگه‌يه‌ندراوێكدا ئاشكرايكرد، تۆپخانه‌كانى سووپاى توركيا بۆردومانى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى عفرينيان كردووه.
بۆردومانى توركيا له كاتێكدايه، كه وڵاتانى زلهێز بڕيارى ئاگربه‌ستيان له سووريا راگه‌ياندووه و بڕياره‌كه ته‌نيا به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به ئه‌لقاعيده و رێكخراوى داعش ناگرێته‌وه.
توركيا پێشتر داوايكردبوو، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى يه‌په‌گه به تيرۆريست بناسێت، به‌ڵام جگه له عه‌ره‌بستانى سعوودييه هيچ وڵاتێك وه‌ڵامى داواكه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه و لاى خۆيه‌وه ئه‌مريكا به‌رده‌وامه له پشتيوانيكردنى ئه‌و هێزه كوردييه.
رۆژى 9ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، گوته‌بێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا، جۆن كێربى، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رایگەیاند، ئه‌مريكا به چاوى تيرۆريست بوونه‌وه ناڕوانێته يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه له پێناو سه‌رخستنى هه‌وڵه‌كانيان له شه‌ڕى دژ به داعشدا.
سه‌باره‌ت به نيگه‌رانييه‌كانى توركيا له باره‌ى هه‌ژموون و هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، جۆن كێربى گوتى: "واشنتن لە نیگەرانییەكانى توركیا تێدەگات، به‌ڵام راستييه‌كى روونه ئەو هێزانە سەركەوتووبوونه لە شەڕى دژى داعشدا و ئەمەریكاش هاوكارییان دەكات".
ئه‌م وتانه‌ى كێربى دواى ئه‌وه هاتن، كه رۆژێك پێشتر سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌مريكا خۆى له نێوان توركيا و يه‌په‌گه يه‌كلا بكاته‌وه و يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا عومەر كۆركماز، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی توركیا، ئەحمەد داوودئۆغڵۆ بۆ كاروباری عەرەبيى، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت گوتی: "پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ چەند گرووپێكی كورد بەشێكە لە خاڵە ناكۆكەكان كە توركیا لەبارەیانەوە لەگەڵ هاوپەیمانەكەی لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسیی".
گوتیشی: "توركیا سنووری خۆی لە هەموو هێرشێكی دەرەكی دەپارێزێ وەك چۆن پێشتر فڕۆكە رووسییەكەی خستەخوارەوە"، وەك ئاماژەیەك بۆ جموجۆڵی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە سەر سنووری نێوان رۆژئاوا و باكووری كوردستان و جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە هەمان ناوچە.
سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ رێگرتن له په‌يوه‌ندى ئه‌مريكا و يه‌په‌گه، شاندێكى ئه‌مريكايى كه له ٢٠ كەس پێكهاتوون و بەمەبەستی بەشداریكردن لە شەڕی داعش گەیشتنه كۆبانێ، ئه‌و تيمه چاودێری هێزەكانی سوریای دیموكراتيان ده‌كرد، له پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مەنبەجی باكووری حەلەب.
هه‌روه‌ها رۆژى 16ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى نيگه‌رانى خۆى له باره‌ى بۆردومانكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له لايه‌ن توركياوه ده‌ربڕى و داوايكرد، ئه‌نقه‌ره رێز له ياساى نێوده‌وڵه‌تى بگرێت.
له به‌رايى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييدا، باڵيۆز‌ى رووسيا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، داوايكردبوو، پرسى بۆردومانكردنى يه‌په‌گه، كه به سه‌ره‌كيترين هێزى نه‌يارى داعش هه‌ژمار ده‌كرێت، له لايه‌ن توركياوه، بخرێته كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه.
له ده‌ستپێكى بۆردومانه‌كانى توركيادا بۆ سه‌ر يه‌په‌گه، رۆيته‌رز بڵاويكردبوويه‌وه، توركيا ترسى له‌وه‌يه يه‌په‌گه كۆنترۆڵى دوايين خاڵى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتييدا بكات له نزيك سنوورى توركيا.
باڵيۆز‌ى فه‌نزوێلا، كه سه‌رۆكايه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى ده‌كرد رايگه‌ياند، هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى رێككه‌وتوون كه داوا له توركيا بكرێت، پابه‌ندى ياساى نێوده‌وڵه‌تى ببێت.
رۆژنامه‌وانان پرسيارى ئه‌وه‌شيان له باڵيۆزه‌كه كرد، ئايا هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه مه‌ترسييان له جموجۆڵه‌كانى سوپاى توركيا هه‌بووه، به "به‌ڵێ" وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ڤلاديمێر ساڤرۆنكۆڤ، جێگرى باڵيۆز‌ى رووسيا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به رۆژنامه‌وانانى گوت: "داوا له هاوبه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ توركيا كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كرده‌وه قبوڵنه‌كراوانه‌ى رابگرێت".
رۆژى سێشه‌ممه 16ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، توانيان ناوچه‌ى مارع رزگار بكه‌ن دواى ئه‌وه‌ى رۆژى پێشترى ته‌ل ره‌فعه‌تيان رزگار كرد و به‌و كاره‌شيان له سنوورى توركيا نزيكتر بوونه‌وه و ئه‌وه‌ش توركياى زياتر وروژاندووه.
رۆيته‌رز له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كۆنترۆڵكردنى ته‌ل ره‌فعه‌ت واته ئه‌و هاوپه‌يمانێتێيه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل تێيدا ده‌سه‌ڵاتى زۆرتريان هه‌يه، ده‌ستكه‌وتى زياترى به‌ده‌ستهێناوه و له گه‌مارۆدانى يه‌كجاره‌كى ئه‌عزاز نزيك ده‌بنه‌وه، كه گرووپه توندڕه‌وه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا تێيدا باڵا ده‌ستن و توركيا ده‌ستگرۆييان ده‌كات.
توركيا هۆشدارى داوه‌ته يه‌په‌گه له‌وه‌ى پێشڕه‌وى به‌ره‌و ناوچه‌ى ئه‌عزاز نه‌كات كه بووه‌ته مۆڵگه‌ى ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى لايه‌نگرى توركيا و نه‌يارى سووريا و يه‌په‌گه.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيى به ده‌ستپێشخه‌رى يه‌په‌گه له ساڵى رابردوودا پێكهێنرا و ئامانجى سه‌ره‌كى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش و گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى سووريايه.
رۆژى شه‌ممه 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ هه‌ڕه‌شه‌ى جوڵاندنى هێزى سه‌ربازيى له دژى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى ناسراو به په‌يه‌ده ده‌كات.
له وتارێكدا كه له شارى ئه‌رزينجان پێشكه‌شيكرد و له رێگه‌ى ته‌له‌فزيۆنه‌وه گواسترايه‌وه، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، گوتى: "ده‌توانين و ئه‌گه‌ر پێويست بكات له سوورياش هه‌مان رێككار بگرينه به‌ر كه له عێراق و قه‌نديل گرتوومانه‌ته به‌ر"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى و بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى ژێر هه‌ژموونى پارتيى كرێكارانى كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا گوتيشى: "چاوه‌ڕوانيمان له دۆست و هاوپه‌يمانه‌كانمان هه‌يه شان به‌شانى ئێمه بوه‌ستن".
دوابه‌دواى وتاره‌كه‌ى ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، تۆپخانه‌كانى توركيا ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده‌يان له باكوورى حه‌له‌ب بۆردومان كرد.
جۆن کێربی لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "داوای لە تورکیا کرد چی دیکە پێگەکانی کورد و رژێمی سووریا لە باکووری سووریا نەکاتە ئامانج، ئێمە زۆر نارەحەتین لەبارەی دۆخی باکووری شاری حەلەب و کاردەکەین بۆ رێگەگرتن لە زیاتر چڕبوونی ململانێکان لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گوتیشی: "داوا لە هێزە کوردییەکان دەکەین ناوچەی نوێ لە سووریا نەگرنەوە".
ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای بەئامانجکردنی چەند پێگەیەکی سەربازیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی رژێمی سووریا هات لە نێو خاکی سووریا، دوێنێ شەممە، لە لایەن سوپای تورکیاوە.
هه‌روه‌ها رۆژى شه‌ممه 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا داواى له توركيا كرد، بۆردومانى ناوچه كوردييه‌كانى سووريا رابگرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، هاتووه: "فه‌ره‌نسا هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ و نيگه‌رانيى ده‌كات له باره‌ى تێكچوونى ره‌وشى ناوچه‌ى حه‌له‌ب و ناوچه‌كانى ديكه‌ى باكوورى سووريا و داوا ده‌كات، هه‌موو جۆره بۆردومانێكى ئه‌و ناوچانه جا چ له لايه‌ن رژێمى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه بێت و چ له لايه‌ن توركياوه بێت بۆ سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان رابگريێت".
له به‌ياننامه‌كه‌دا داواى ئه‌وه‌شكراوه، پێويسته ئه‌وله‌ويه‌تى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر داعش بێت و ئه‌و رێككه‌وتننانه‌ى وڵاتانى زلهێز پێيى گه‌يشتوون بخرێنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
تۆپخانه‌كانى توركيا له 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016ه‌وه بۆردومانى باره‌گاى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له سنووره‌كانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن.