داعش له 20 وڵاتی جیهان ده‌توانێت ماده‌ی ته‌قینه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت
K24 - هه‌ولێر:
توێژه‌رانی ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كه‌ن، ماده‌ی پێویست بۆ دروستكردنی بۆمب له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له بیست وڵات ئه‌و مادانه به ده‌ستده‌خه‌ن.
تا ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیویانه رووبه‌رووی كرده‌وه خۆكوژییه‌كانی داعش ببنه‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێنی عێراق و سووریا، داعش توانیوویه‌تی ئه‌و كرده‌وه خۆكوژیانه ئه‌نجام بدات.