له كۆبوونهوهی داهاتووی پارتی سهرۆك و ئهندامانی لێژنهی چاكسازی دیاریی دهكرێن
K24 - ههولێر:
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بڕیارەكانی چاكسازیی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی کۆبوونەوە.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دەڵێت: "ھەموو لقەکانی پارتی بۆ ئامادەکردنی راپۆرت لەسەر بڕیارەكانی بارزانی بۆ چاكسازی لە ناو پارتیدا ڕاسپێردراون و دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا راپۆرت بۆ بارزانی بنێرن".
به گوێرهی زانیارییەکانی کوردستان 24، لە کۆبوونەوەی سێیەمدا شێوازی جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی و ناوی ئەندامانی لیژنەکەش ئاشکرا دەكرێن.
فەرمانگەی یاسایی پارتیش چاوەڕوانی دیاریكردنی دەسەڵاتەکانی خۆی دەكات.
بۆ جاری دووەم ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرۆژە چاکسازییەکەی بارزانی و کێشەی سیاسی نێوان لایەنەکانی باشووری کوردستان کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوە مەسعو بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردوەتەوە کە دەبێت سەرجەم خاڵەکانی پرۆژەکەی جێبەجێ بکرێن.
بریاریش دراوە سەرجەم لقەکانی سەر بە پارتی پێشنیازەکان و راپۆرت لەسەر پرۆژە چاکسازییەکە لە ماوەی هەفتەیەکدا بدەنە مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی حزبەکەیان، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتوو میکانیزمی جێبەجێکردنی پرۆژەکە بریاری لەسەر بدرێت.