ژنانى رووسيا رێگه‌يه‌كى سه‌ير بۆ چوونه ناو كتێبى گينس ده‌دۆزنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژنه شۆخ و شه‌نگه‌كانى رووسيا، جيا له ژنانى جيهان رێگه‌يه‌كى تايبه‌تيان دۆزييه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ناويان بخرێته ناو كتێبى گينس.
له جيهاندا و به جياوازى ره‌نگ و ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و وڵات، خه‌ڵك خوازيارى ئه‌وه‌ن رێگه‌يه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ناويان له‌و كتێبه ئه‌فسووناوويه تۆمار بكرێت، كه به‌دواى ژماره‌ى پێوانه‌يى ياخود بابه‌تگه‌لێكى دووباره نه‌بووه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت و تێيدا تۆمار ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى هه‌مووانى به‌لاى خۆي‌دا راكێشاوه، ژنانى رووسيان، ئه‌وان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى توانيان به‌سه‌ر په‌تدا بپه‌ڕنه‌وه و يارى پاڵه‌وانبازييانه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام جياوازى خۆشيان پيشاندا.
وه‌ك له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ژنانى رووسيا به پێڵاوى پاژنه به‌رزه‌وه به‌سه‌ر په‌تدا نمايشى پاڵه‌وانبازييانه ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ناويان بچێته كتێبى گينسه‌وه كه له جيهاندا زۆر كه‌س هيواخوازه ناوى له‌و كتێبه تۆمار بكرێت.
سيرۆشتان، يه‌كێك له‌و ژنانه‌يه و توانى دواى رۆيشتنى له‌سه‌ر په‌تدا به ئه‌ندازه‌ى 15 مه‌تر ناوى له كتێبه‌كه تۆمار بكرێت.