مه‌سرور بارزانی: كاتی ئه‌وه هاتووه بڕیاری بوێرانه بدرێت
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق، رایگه‌یاند، پێویسته جیهان دان به‌و جیاوازییانه‌دا بنێت كه له عێراقدا هه‌ن یان ده‌بێت 100 ساڵی دیكه چاوه‌ڕوانی شكست بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پاتریك سیمیۆنی، باڵیۆزی نوێی یه‌كێتی ئه‌وروپا له له عێراق، له باره‌ی ره‌وشی عێراق گوتی: "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارێكی بوێرانه له باره‌ی عێراق بدات و بیر له رێگاچاره‌ی دیكه بكاته‌وه".
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه و قه‌یرانه‌كان، پێویستییان به یارمه‌تی هه‌یه و یه‌كێتی ئه‌وروپاش وه‌ك به‌شێكی گرنگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌توانێت رۆڵێكی كارا بگێڕێت.
له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند، عێراق پابه‌ندی ده‌ستووری وڵات نه‌بووه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سه‌رنه‌كه‌وتنی سیسته‌می سیاسی عێراقیش كرد.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دووپاتی كرده‌وه، كه مافێكی سرووشتی گه‌لی كورده و گوتی: "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و مافه سرووشتییه پیاده بكه‌ین و ئه‌و كاره بكه‌ین كه گه‌لی كورد ده‌یه‌وێت".
دووپاتیشی كرده‌وه، گه‌لی كورد له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به یه‌كڕیزی و ها‌وهه‌ڵوێستی ناوخۆ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕێنین و گوتی: "یه‌كڕیزی كلیلی سه‌ركه‌وتنه".