بۆچى قۆپچه‌كانى جلى ژنان كه‌وتووه‌ته ده‌سته چه‌پ؟
K24- هه‌ولێر
ئايا هيچ رۆژێك له رۆژان تێبينيت كردووه، جياوازييه‌ك هه‌يه له‌نێوان شوێنى دانان قۆپچه‌كه له جلى پياوان و ژناندا؟، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه قۆپچه له قه‌ميسى پياواندا كه‌وتووه‌ته راست و له جلى خانمانيشدا كه‌وتووته لاى ده‌سته چه‌پ.
ماڵپه‌ڕى (عين الجمهوريه) بڵاويكردووته‌وه، پێش سه‌ده‌ى بيسته‌م، زۆربه‌ى خه‌ڵك هه‌موو كاروبارى رۆژانه‌يان به ده‌ستى راست بووه و بگره له ئێستاشدا هه‌روايه، به‌جۆريك خه‌ڵكى لێراهاتوون به‌ده‌ستى راست كاره‌كانيان راپه‌ڕينن، هه‌ر بۆيه بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى قۆپچه‌كان ببه‌ستێت، به‌رگدوورى ئه‌و كاته شوێنى قۆپچه‌كانى له ده‌ستى راست داناوه.
به‌ڵام هه‌رچى جلى خانمانه له ده‌سته چه‌په، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌يه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا شاژنه‌كان له‌ساته‌وه‌ختى پۆشينى جلوبه‌رگدا خزمه‌تكاره‌كان يارمه‌تيان ده‌دان، به‌جۆرێك خۆيان قۆپچه‌كانيان نه‌ده‌به‌ست به‌ڵكو له‌لايه‌ن خزمه‌تكاره‌كه‌يه‌وه ده‌به‌سترا، هه‌ر بۆيه بۆ خزمه‌تكاره‌كه خۆشتر بوو ئه‌گه‌ر له ده‌ستى چه‌پ بوايه چونكه بۆ ئه‌و ده‌بێته ده‌سته راست و ئاسانتر ده‌بوو.